دیوار بۆ Sardar

ئەم بەکارهێنەرە ڕێگەی گرتووە لە دانانی بابەتی نوێ لەسەر دیوارەکەی
ڕۆژی یەکشەممەیە و ١٨ی ڕەمەزانە و کاتژمێر ٧:٢١ خولەکە و سەرقالی شیکردنەوەی زانیارییەکانی تاقیکردنەوەی پەیوەست بە ماستەرنامەکەم. بەڵام بەخوا لە تاو ئازاری پشتم بەهۆی زۆر دانیشتن بە دیاری کۆمپیوتەرەوە دەناڵێنم. داواکارم لە خوای گەورە هاوکارم بێت تا ئەم ئەرکەشم تەواو بکەم. ئامین.
حوزەیران 3, 2018 لەلایەن Sardar
ڕۆژی چوارشەممە بەرامبەر بە ٣٠/٥/٢٠١٨ تاقیکردنەوەیەکم هەیە و ئیتر وا سەرقاڵی خوێندنم بۆی و لە هەمان کاتیش بیرم لای ماستەر نامەکەمە.
ئایار 27, 2018 لەلایەن Sardar
وا نزیک دەبمەوە لە کۆتایی خوێندنی ماستەرەکەم و لەلایەک دڵخۆشم لەوەی سوپاس بۆ خوا وا تەواودەبم و گەیشتمە کۆتایی و لەلایەکی تریش ئەوەندە سەرقاڵم بە نوسینی ماستەرنامەکەم و تاقیکردنەوە و ئیتر نوسینی پەڕاوی تری وانەکانی ماستەر. خوا بەخێری بگێرێت و بەخێر و خۆشی تەواوی بکەین.
ئایار 25, 2018 لەلایەن Sardar
ئەمڕۆ هیلاکم و مێشکم جەنجاڵە و بە دەیان شت دێتە مێشکم و بە زۆر و بەناچاری دەریان دەکەمە دەرەوە چونکە زۆریان کاتیان ئەو کاتە نییە بیریان لێ بکەمەوە و هەندێکیشیان لە هیچ هیچترن. دونیا سەیرە و هیچ سەرباری هیچی هەر ویستراوە و شتی ویستراویش سەرباری ئاستبەرزی و ڕێکوپێکیش هەر بێزراوە و نەویستراوە. پێم وایە دەبێت بەدەم ئەم هەموو خەمەوە سەربنێمەوە.
نیسان 26, 2018 لەلایەن Sardar
ئەم هەفتەیە یەکێک بوو لە سەرقاڵترین هەفتەکانی ژیانم و لەگەڵ ئەوەشدا زۆر نەساخم! خوا باشمان بێنێتە ڕێ و بمان پارێزێت!
ئادار 6, 2018 لەلایەن Sardar
من هەمیشە پێم وایە سادەییش دەکرێت زۆر ئاڵۆز بێت!
شوبات 18, 2018 لەلایەن Sardar

1,021 پرسیار

1,387 وەڵام

566 سەرنج

1,354 بەکارهێنەر

بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...