Viber Out کۆمپانیای ڤایبەر

+1 دەنگ
50 بینراو
کراو کانونی دووەم 30, 2017 لە مۆبایل و تابلێت لەلایەن bilal (160 خاڵ)

کۆمپانیای ڤایبەر وەک پشتگیرییەک بۆ ئەو وڵاتانەی لە لایەن ئەمریکاوە کاروباری ڤیزایان وەستێنراوە خزمەتگوزارییەکی نوێیان خستە گەڕ.   کۆمپانیای ڤایبەر، خاوەنی بەرنامەی ڤایبەر، ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خزمەتگوزارییەکی نوێی راگەیاند کە ئەو حەوت وڵاتە دەگرێتەوە کە لە لایەن ئەمریکەوە لە ئێستادا ڤیزایان پێ نادرێت.     بڕیارەکەی ڤایبەر   بە بڕیارێکی دۆنەلد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەو کەسانەی هەڵگری رەگەزنامەی عیراق، ئێران، سوریا، سۆماڵ، یەمەن، سودان یان لیبیا بن، بۆ ماوەی ٣ مانگ ڤیزای ئەمریکیییان پێ نادرێت.   وەک هەڵوێستێک بۆ ئەم بڕیارە، ڤایبەر پەیوەندی (Viber Out)ی لەم وڵاتانەوە بۆ ئەمریکا، یان لە ئەمریکاوە بۆ ئەم وڵاتانە کردە بێ بەرمبەر، واتە ئەو پەیوەندییانەی لە ڤایبەرێکەوە بۆ ژمارەیەک دەکرێت کە بەرنامەی ڤایبەری بەکار نەبێت یان پەیوەندی ئینتەرنێتی نەبێت.   خزمەتگوزاری Viber Out بۆ وڵاتانی دیکە بە پارەیەوە و بە پێی پاکێجەکانی ڤایبەر کار دەکات.
aya ama rasta?????

وەڵام ١

+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی دووەم 31, 2017 لەلایەن سەلمان خالید (38,120 خاڵ)
دیاریکراو شوبات 1, 2017 لەلایەن سەلمان خالید
 
باشترین وەڵام
بەڵێ بەڕێزم ڕاستە چاوەڕوان بە بەم زوانە بەردەست دەبێت، وە زۆرێک لە پەیجە جیهانییەکان ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردوەتەوە.
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...