سڵاو, لاپتۆپێکم هەیە کە ویندۆزی ٨.١ـی ڕەسەنی (ئۆرجیناڵ) لەسەرە, ئیستا دەمەوێت ویندۆزەکەم بکەمە ویندۆز ١٠, بەهۆی ئەوەی هێڵی ئینتەرنیتی گونجاوم نییە نەمتوانی نوێی بکەمەوە, و دەمەوێ لە ڕێگەی دی ڤی دی یان فلاش میمۆرییەک فۆڕماتی بکەم.
پرسیارەکەم ئەوەیە دوای فۆڕمات ئایا دەتوانم بە هەمان کۆدی چالاککردنی product keyویندۆزە کۆنەکەم ویندۆز ١٠ ــەیەکە جالاک بکەم؟
+ دەکرێ لە ڕێگەی دیڤیدی یان فلاش میمۆرییەکەوە نویکردنەوە Upgrade بکەم؟ چۆن؟