ئایا دەتوانم بە هەمان کۆدی تۆمارکردنی ویندۆز ٨ــەکەم ویندۆز ١٠ چالاک بکەم؟

0 دەنگ
12 بینراو
کراو کانونی دووەم 29, 2017 لە سیستەمی وەگەرخەر لەلایەن Khabat Jaza (240 خاڵ)
دوبارە پیشاندراو کانونی دووەم 31, 2017 لەلایەن Khabat Jaza
سڵاو, لاپتۆپێکم هەیە کە ویندۆزی ٨.١ـی ڕەسەنی (ئۆرجیناڵ) لەسەرە, ئیستا دەمەوێت ویندۆزەکەم بکەمە ویندۆز ١٠, بەهۆی ئەوەی هێڵی ئینتەرنیتی گونجاوم نییە نەمتوانی نوێی بکەمەوە, و دەمەوێ لە ڕێگەی دی ڤی دی یان فلاش میمۆرییەک فۆڕماتی بکەم.
پرسیارەکەم ئەوەیە دوای فۆڕمات ئایا دەتوانم بە هەمان کۆدی چالاککردنی product keyویندۆزە کۆنەکەم ویندۆز ١٠ ــەیەکە جالاک بکەم؟
+ دەکرێ لە ڕێگەی دیڤیدی یان فلاش میمۆرییەکەوە نویکردنەوە Upgrade بکەم؟ چۆن؟

4 وەڵامەکان

+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی دووەم 29, 2017 لەلایەن سەلمان خالید (38,120 خاڵ)
دیاریکراو کانونی دووەم 31, 2017 لەلایەن Khabat Jaza
 
باشترین وەڵام
بەڕای من گەر بۆت کرا بە هێڵی بە ئینتەرنێت نوێی بکەوە چوونکە تۆ ڕاستەوخۆ لەسایتی مایکرۆسۆفتەوە ویندۆسەکە دادەگریت لەوانەیە زۆر بێ کێشە تربێت+ دواترگەر کاری نەکرد هەر پێویستی بە ئەپدەیتە تاکوو بتوانیت کۆدەکە بەسەرکەوتووییی داخڵ بکەیت.
 

گەر ویستیشت نوێکردنەوەکە لەڕێی فلاشەوە دابەزێنیت دڵنیاببە لەوەی سیستەمەکە بێکێشە بێت چوونکە خۆت دەزانیت فایلەکانی دەستکاردەکرێت. و لە ڕێی نەرمەواڵای Power ISO ـەوە کرداری بووت کردن ئەنجام بدە لەسەر فلاشەکەت.
+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی دووەم 29, 2017 لەلایەن Shamal (14,920 خاڵ)
نەخێر بەرێزم ناتوانیت ئەوە بکەیت چونکە ئەم کۆدە تەنیا بۆ ویندۆز ٨ نەک بۆ ویندۆز دە بەس دەتوانیت راستەوخۆ نوێ بکەیتەوە کێشەت نابیت ویندۆز بەسەرکەتوی نوێ دەکرێتەوە
+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی دووەم 29, 2017 لەلایەن Sardar (34,670 خاڵ)
کاک خەبات ئەگەر ئەو کۆدە کۆدی ئەسڵی بێت واتە لەگەڵ ئامێرەکە هاتبێت بەڵێ دەتوانیت و من خۆم ئامێرەکەی خۆم بەم شێوەیە لە ویندۆز ٧ بەرزکردەوە بۆ ویندۆز ١٠. ئیتر نازانم بۆتۆ کاردەکات یان نا چونکە خۆت دەزانی مایکرۆسۆفت کووە!
0 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی دووەم 31, 2017 لەلایەن Khabat Jaza (240 خاڵ)
دەستتان خۆشبێت. تێگەیشتم. سپاس
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...