هێڵی iQ فێڵمان لێ ئەكات؟

+5 دەنگ
13 بینراو
کراو نیسان 30 لە ئینتەرنێت لەلایەن HaxHan (170 خاڵ)
دەستکاریکراو ئایار 1 لەلایەن HaxHan

خەتی iQ بە گشتی وەهای لێهاتووە لە دەوری 30Mb بۆ 40Mb (مێگا بیت) (~ 4.0MB) زیاتر نادات (لە ئێستایا 30/4/2020).
ئەكرێت كێشەبێت، ئەكرێت خۆیان لیمیتیان خستبێتە سەر، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان نەداوە كە وەهای لێ هاتووە و خەڵكی كە خەتیان نوێ ئەكەنەوە پارە بە 100Mb ئەدەن، و ئەمان كردوویانە بە یەك لەسەر سێ (سێ-یەكی) خێرایی و هەمان پارە.

پەیوەندیم پێوە كردوون ئەڵێن بڕۆ لە ئۆكلا (speedtest.net) تاقی بكەوە، بەڵام ئەوەی بە هاوڵاتی ناڵێن ئەوەیە لەوێ یەكێك لە سێرڤەرەكان هینی خۆیانە (ئەوەی ڕاستەوخۆ كۆنێكت ئەبێت پێوەی زۆرکات)، و هەمیشە پەیوەندی نێوان تۆ و سێرڤەرەكەی خۆیانت پێ ئەڵێت لە سلێمانی، بۆیە هەمیشە لە دەوری 100Mb ئەخوێنێتەوە.
بەڵام لە واقعدا کە كارێك ئەكەیت (داونلۆدێك ئەكەیت ) تۆ پەیوەست نابیت بەو سێرڤەری ئەوانەوە، لە سێرڤەری ئەو سایتەوەی داونلۆدەكە ئەكەیت فایلەكە هێت بۆتۆ.

چەند وێنەیەك پەیوەست ئەكەم كە ڕوونە جگە لە سێرڤەری خۆیان هیچ سێرڤەرێكی تر 100Mb ناخوێنێتەوە و ئەوانی تر خێرای ڕاستیت پێ ئەڵێن. و تەنها لای من وانییە هەموو ئەو هاوڕێیانەم كە iQ بەكار ئەهێنن وەهان.

وێبسایتی (fast.com) سێرڤەری iQ خۆیانی لێ نییە (زۆركات ڕەبت ئەبێت بە سێرڤەری Netflix) و خێرایی ڕاستی دیاری ئەكات.

هیوادارم ئەگەر خوێنەری ئەم بابەتەیت بچیتە fast.com تێستێك بكەیت یاخود هەر لە speedtest.net سێرڤەر بكەیت بە دانەیەكی جیا لەوەی iQ و لە كۆمێنت لێرە داینێیت.

هیوادارم ئەم هەواڵە بگەیەنیت بە كەسانی تر تا فێڵمان لێ نەكرێت و بگاتەوە كۆمپانیا خۆیان و یان نرخ كەمبكەنەوە، یان خێرای زیاد بكەنەوە، یان هەر لایەنیكەم پێمان بڵێن وەهای لێ كراوە.

 Speedtest.com | Fancy Net Server

___________________________________

 fast.com | Netflix ServerNetflix

___________________________________

 speed.hetzner.de | Download Test

___________________________________

 thinkbroadband.com | Download Test

___________________________________

 Speedtest.com | Goran Net Server

___________________________________

 Speedtest.com | iQ Server

بەیارمەتیت بچۆرە ژورەوە یان خۆت تۆماربکە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە.

بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...