کاتێک پیتە ئینگلیزییەکان لەناو بازنەدا دەنووسم لە ئۆفیسی ٢٠١٩ دا:

+1 دەنگ
57 بینراو
کراو تەمموز 29 لە سیستەمی وەگەرخەر لەلایەن ئاران محمد (130 خاڵ)
سڵاو بەڕێزم، کاتێک پیتە ئینگلیزییەکان دەنووسم لەناو بازنەدا لە ئۆفیسی ٢٠١٩، کاتێک دەیکەم بە PDF بەشێوەی نیشانەی پرسیار دەردەکەون.

ئایا چارەسەر چییە؟ سوپاستان دەکەم.

تەنها لە ئۆفیسی ٢٠١٩ دا وایە، بۆ ئۆفیسەکانی تر ئەو کێشەیە ڕوونادات.

پیتەکان بەم شێوەیە دەنووسم:

بۆ پیتی A بۆ نمونە: 24b6 + (Alt +x)

وەڵام ١

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئاب 1 لەلایەن Sardar (36,710 خاڵ)
سڵاو، دەتوانیت وێنەیەک لە imgur وەکو نمونە ئەپڵۆد بکەیت و لینکەکەی لێرە دابنێت تا سەیرێکی بکەین بزانین چییە؟
سەرنجدراو ئاب 2 لەلایەن ئاران محمد (130 خاڵ)
ئەمە لینکی وۆردی ٢٠١٩یە پیتەکانم نووسیوە:
https://imgur.com/a5DT0PX

ئەمەش لینکی PDFــــەکەیە کە بەشێوەی نیشانەی پرسیار دەردەکەون:
https://imgur.com/hXJCPG5
سەرنجدراو ئاب 24 لەلایەن Sardar (36,710 خاڵ)
سڵاو برا، ببورن لە درەنگ وەڵامدانەوە. ڕاستی من ماک بەکاردەهێنم و ئەم کێشەیەم لە ئۆفیسی ٢٠١٩ بەدی نەکرد. تەنها دەتوانم بڵێم بزانە ئەگەر کێشەیەک لەو فۆنتە بێت کە ئەگەر ئەو  سیمبڵ واتە ئامرازانە لەخۆی دەگرێت. بە زۆریش ئەم فۆنتە لەناو سیستەمدا هەیە و سەیرە تۆ ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە بوویتەوە. دەشکرێت هۆکار ئەو شێوەیە بێت کە سەیڤی پێ دەکەێت. بزانە بە بەشی پرنتەر Microsoft Save as PDF پرنتەر هەمان شتە؟
سەرنجدراو ئاب 24 لەلایەن ئاران محمد (130 خاڵ)
بەڵێ ئەو ڕێگەیەشم تاقیکردەوە هەمان گرفت دروست دەبێت!
تەنها بە ئۆفیسی ٢٠١٩ وایە!! ئۆفیسەکانی تر ئەو کێشەیە دروست ناکەن!
سەرنجدراو ئاب 24 لەلایەن Sardar (36,710 خاڵ)
بۆ هەوڵنادەیت دوایین وەشانی ئۆفیسی ٢٠١٩ دابگریت یان ئۆفیسەکە ئەپدەیت بکەیتەوە.
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...