پرسیارەکەم دەربارەی باینەری سیستەمە؟

0 دەنگ
87 بینراو
کراو کانونی دووەم 2, 2017 لە جۆراوجۆر لەلایەن rekar omar (270 خاڵ)

سڵاو ،سفر و یەک یان باینەری سیستەم  چۆن وا ئەکات لاپتۆپ یان کۆمپیتەر لێی تێ بگات واتا چۆن ئەیخوێنێتەوە

3 وەڵامەکان

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی دووەم 4, 2017 لەلایەن Halwest Rasul (480 خاڵ)
دیاریکراو کانونی دووەم 4, 2017 لەلایەن rekar omar
 
باشترین وەڵام
سڵاو کاک ڕێکار .
سیستەمی ژمارەیی ٠ و ١ کە بە باینەری ناسراوە لەسەر بنەمای ڤۆڵتیە کار دەکات واتە ئەگەر ڤۆڵتیە بوونی هەبوو ئەوا ئێمە ١ مان هەیە ئەگەر ڤۆڵتیەش نەبوو ئەوا ئێمە سفرمان دەبێت.
ڕوونتر کۆمپیوتەر و سیستەمە هاوشێوەکان لەبنەرەتدا لە سویچ و سێرکت پیکهاتوە کاتێک کارەبا واتە ڤۆڵتیە بە سویچێکدا دەروات ئەوا ئەو سویچە ١ مان بۆ دەنێرێت بەمەش کاتێک تاسکێک بە سویچێکدا دەروات کۆمەڵێک سفر و یەکمان بۆ دەگەرێتەوە.
سەرنجدراو کانونی دووەم 4, 2017 لەلایەن rekar omar (270 خاڵ)
زۆر سوپاس کاک هەڵوێست دەستت خۆشبێت بۆ ڕونکردنەوەکەت
سەرنجدراو کانونی دووەم 5, 2017 لەلایەن Halwest Rasul (480 خاڵ)
لەخزمەتدام برام. هیوادارم سوودێکی هەبوو بێت بۆت.
0 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی دووەم 4, 2017 لەلایەن سەلمان خالید (38,120 خاڵ)
بەڕێزم زمانی ئەسێمبڵی ئەو کارەدەکات، مەبەستم وەرگێڕانی وشە و ژمارەکان بۆ سفر و یەکە، زمانێکی زۆر قورس و بێزارکەرە،
سەرنجدراو کانونی دووەم 4, 2017 لەلایەن rekar omar (270 خاڵ)
نانا براکەم هەر باینەری ئەو کارانە ئەکات ، ئەروەڵڵا زمانێکە تا فێر ئەبیت شێت ئەبیت من وا خەریکم هەر ئیشەڵڵا ئەنجامێکی ئەبت فێر ئەبم ئیشەڵڵا ، دەستت خۆشبێت
0 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی دووەم 4, 2017 لەلایەن محمد کازم (1,830 خاڵ)
بەڕێز زمانی فەرمان و ناسینەوەیەی کۆمپیوتەرە، ڕێگایەکی ئاڵۆزە بۆ تێگەشتن و دەربڕینی ژمارە، هەموو ئەو ژمارە 101001010 انە دەتوانرێت بکرێتەوە بە ڕێنوسی ژمارەی فەرمی.. کاتێک تۆ بۆ نموونە ماوسی کۆمپیوتەرەکەت ئەجوڵێنی، هەروەکو دەمارە ڕاگەیاندێکی مرۆڤ کارەکەت بۆ ئەنجام ئەگەیەنێت.
سەرنجدراو کانونی دووەم 4, 2017 لەلایەن rekar omar (270 خاڵ)
دەستکاریکراو کانونی دووەم 4, 2017 لەلایەن rekar omar
دەستت خۆشبێت بۆ ڕونکردنەوەکەت، بەس من ئەزانم کە بۆ ئەوە کارئەکات کە کۆمپیتەر یان لاپتۆپەکەمان تێ بگەیەنێت، ئەش زانم بیانکەموە بە ژمارەی decimal ، بەس من پرسیارەکەم لەوەیا بوو کە چۆن وائەکات کە تێبگات .زۆر سوپاسی کاک هەڵوێست ئەکەم کەوا بە شێوەیەکی جوان ڕونی کردەوە بۆم
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...