سوپاسی پەیج و ماڵپەڕی Kitn.net دەکەم کە منیان هەڵبژارد وەک تۆپ فان. هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی بەڕێزتان و هەمیشە خوێنەری بابەتەکانتانم و بەردەوامیش ئەبم، ئەوەی کەموکورتی هەبێت پێتان ڕادەگەیەنم و کە پێشتریش کردوومە. یان هەر شتێک بەمن بکرێت ئامادەم، من خۆم مۆنتێر و دەرهێنەرم بەڵام بەدەر لەوە من بەرنامەڕێژم لە زمانی swift و objective-c ، بەدەر لەوە شارەزایی کەمم هەیە لەزمانە باوەکانی تر و زمانەکانی وێب داڕشتن. زمانی ئینگلیزی باش دەزانم. هەروەها لە سیستەمی ماک شارەزاییم هەیە، ئەگەر ویستان بابەتی تێروتەسەلتان بۆ ئامادە ئەکەم لەسەر هەر بابەتێک ویستان