مۆبایل كڕین له‌ ئه‌مه‌زۆن...

+1 دەنگ
28 بینراو
کراو نیسان 11 لە مۆبایل و تابلێت لەلایەن akar-jaza (130 خاڵ)

سڵاو من ئه‌مه‌وێ گالاكسی 10ی پڵه‌س بكڕم له‌ ئه‌مه‌زۆن به‌ڵام ئه‌ڵێن سیم كارتی ئێره‌ ناخوێنێته‌وه‌ ئایا ڕاسته‌؟ 

ئه‌ی واتای Unlocked Phone چیه‌؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌ نوسرابوو پێش ئه‌وه‌ی بیكڕی ئه‌وا كه‌ كڕیت ئه‌توانی سیمی ئێره‌ی تێبكه‌ی بێ كێشه‌؟

وەڵام ١

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە نیسان 13 لەلایەن محمد شوان (25,290 خاڵ)
سڵاو، بۆچی لە ئەمەزۆن ئەیکڕیت لەبری ئێرە؟ گومان یەکەم لەبەر پڕۆسێسەری جۆری سناپدراگۆن بێت! Unlocked مەبەست لێی ئەوەیە کە خۆت سیمی تێ ئەکەیت هەروەک هەموو مۆبایلەکانی ئێرەم واتە سیم کارتی کۆمپانیایەکی دیاریکراوی پەیوەندیی تیادا جێگیر نەکراوە، ئەمە شتێکە لە زۆر وڵات باوە، ئەگەر باندەکانی کێشەی نەبێت سیمی ئێرەش ئەخوێنێتەوە، بەڵام پێم باشە هەر لێرە بکڕیت و تەواو نەوەک لە ئەمەزۆن!
سەرنجدراو نیسان 14 لەلایەن akar-jaza (130 خاڵ)
S
 سڵاو برام سووپاس بۆ وەڵام بەڵێ پێشتر وەڵامم وەرگرت ئەگەر جۆری ئەنلۆکید بکڕم سیمی ئێرە ئەخوێنێتەوە بێ کێشە ڕاستیەکەی بۆیە لەوێ ئەیکڕم لەبەر پرۆسێسەری سناپدراگۆن کە لە چاو ئێگزینۆس زۆر باشترە خۆشم حەز ئەکەم لێرە بیکڕم بەس لێرە تەنها ئێگزینۆسی ئەفرۆشرێ
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...