گالاکسی نوت ۹ یا هواوی مه‌تی ۲۰ پرو کامیان باشتره

+1 دەنگ
37 بینراو
کراو شوبات 23 لە ڕێنمایی کڕین لەلایەن Samoo (210 خاڵ)

وەڵام ١

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە شوبات 25 لەلایەن محمد شوان (26,230 خاڵ)
سڵاو، بە لای منەوە بە گشتی مەیت ٢٠ پڕۆ لە نێوان ئەو دووانە باشترە، بەڵام باشتر وایە مەیت ٢٠ پڕۆ بەراورد بکەیت بە گالەکسی ئێس ١٠ چونکە نرخی نزیکترە لەو، مەیت ٢٠ پڕۆ لە نۆوت ٩ بەهێزتر و خێراترە بەڵام لە ئێس ١٠ لەویش بەهێزترە، مەیت ٢٠ پڕۆ و ئێس ١٠ کامێرای دواوەیان لە نۆوت ٩ باشترە، گالەکسییەکان کامێرای سێڵفییان لە مەیتەکە باشترە، گالەکسی ئێس ١٠ لە دوانەکەی تر باشترە لە درێژی شەحن بەڵام لە خێرایی شەحنبوونەوە مەیتەکە خێراترینە، گالەکسییەکان دەرچەی تایبەتی هێدفۆنیان هەیە، ئێس ١٠ و مەیت ٢٠ پڕۆ هەستەوەری پەنجۆمەریان لە ژێر شاشەیە.

لە ئێستایا ئێس ١٠ بە شێوەی داواکردنی پێش وەختە(حجز) بەردەستە و دوو دیاری نایابی لەگەڵە! بە پلەی یەکەم پێم باشە ئێس ١٠ بکڕیت، دووەم مەیت ٢٠ پڕۆ، سێهەمیش نۆوت ٩.
سەرنجدراو شوبات 25 لەلایەن Samoo (210 خاڵ)
ده‌سته‌کانت خوش برای ئازیزم ماندوم کردوی به وه‌لام دانه‌وه‌که . من راستی زیاتر مه‌به‌سته‌که‌م بوگه‌یم کردن بو جگه له به‌کارهینانی ئاسایی روژانه . هه‌مومان گیروده‌ی یاری پوپجین هههههه
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...