Bashtrin laptop ka nrxe la xwar 600$ be chya ?

0 دەنگ
15 بینراو
کراو شوبات 7 لە ڕێنمایی کڕین لەلایەن Mabast97 (120 خاڵ)
Ram 8gb hard 1 TB lagal ssd card shashay xarijy 2 GB core i7

وەڵام ١

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە شوبات 8 لەلایەن محمد شوان (23,730 خاڵ)
سڵاو، Thinkpad E580 هەڵبژاردەیەکی زۆر نایابە بەڵام لەوانەیە نرخی کەمێک گرانبێت، پرسیار بکە بزانی نرخی چۆنە لە ئێستایا، Acer Aspire 5یش نایابە بەڵام لەوانەیە دەستکەوتنی زەحمەت بێت، Dell Inspiron 5570 لە کوردستان زۆر بڵاوە بەڵام پێم باشە خۆتی لێ بەدوور بگریت، هەرچەندە خێرایە بەڵام شاشەی ناشرینە و شەحنی کەم بەرگە ئەگرێت، Dell Inspiron 3576یش بە هەمان شێوە و تەنانەت کەمێک خراپتریش، پێم وایە Lenovo Ideapad 330 هەڵبژاردەیەکی باشبێت بۆت، ئەگەر هەر لەوانەشت نەکڕی هەندێک تێبینی گشتی هەیە، هەوڵبدە پڕۆسێسەرەکەی لە نەوەی هەستەمی ئینتێڵ بێت چونکە لەگەڵ نەوەی حەوتەم زۆری فەرقە و زۆر بەهێزترە، سەبارەت بە گرافیک کارد Nvidia MX150 جۆرێکی زۆر بەهێز و گونجاوە لەو نرخە ئەگەر دەستکەوت، سەبارەت بە SSDیش زۆرم پێخۆشە گرنگی پێدەدەیت چونکە لاپتۆپ بە تەواوە دەگۆڕێت، ئەگەر پارەکەت بەشی تەنها یەکێک لە Core i7 و SSD کرد ئەوا پێم باشە SSD هەڵبژێریت، واتا SSD+i5م پێ باشترە لە HDD+i7، ئەگەریش لاپتۆپ دەستنەکەوت لەو برخە کە SSD لەسەر بێت زۆر ئاساییە هەر لاپتۆپێك بە دڵتبوو بیکڕە و SSDیشی بۆ بکڕە و لای دوکانەکە بۆتی جێگیر ئەکەن.
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...