دەربارەی مۆبایلی ویکۆی wiko فەڕەنسی

0 دەنگ
20 بینراو
کراو کانونی دووەم 30 لە مۆبایل و تابلێت لەلایەن Flip hawbir (120 خاڵ)
سڵاو هاوڕێیان من بابەتەکانتان دەخوێنمەوە زۆر نایابن. دەتوانن بابەتێکیش لە سەر مۆبایلی    Wiko  بەچڕی بڵاو بکەنەوە لەسەر دواین مۆدێلەکانی ۲۰۱۹ و شێوازی کارکردنیان لەگەڵ کۆمپانیاکان وڵاتی چین لە چ یاستێک دایە ؟ سوپاس

2 وەڵامەکان

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە شوبات 2 لەلایەن محمد شوان (23,730 خاڵ)
سڵاو، وەک خۆت ئاماژەت پێداوە کۆمپانیاکە فەڕەنسییە، زانیاری باشم دەربارەی ئەوەی تا چەند مۆبایلەکانی باشن، بەڵام بەپێی ئەو داتایانەی من بینیومن کۆمپانیاکە نەک هەر لە جیهان بەڵکو نەیتوانیوە لە ناوخۆی فەڕەنساش فرۆشێکی باشی هەبێت، هەندێک کۆمپانیا هەن سەرەڕای ئەوەی ناوبانگێکی ئەوتۆیان نییە لە جیهان بەڵام لە وڵاتی خۆیان بازاڕێکی باشیان هەیە، بۆ نموونە BQ لە ئیسپانیا، بەڵام Wiko تەنانەت نەیتوانیوە لە فەڕەنساش فرۆشێکی باشی هەبێت ئەوەنەی من بزانم.
0 دەنگ
وەڵامدرایەوە شوبات 10 لەلایەن Hawzhin Youns (460 خاڵ)
سڵاو لە تۆش

بە گشتی لە ئێستادا زۆرینەی بەکارهێنەران دەگەڕێن بە شوێن مۆبایلێکدا کە ئاستی بەرزبێت و گەر بۆ یاریکردنی بێت توانای کارپێکردنی ئەو یاریە قورسانەی هەبێت، ئەونەی تەماشای مۆبایلەکانی کۆمپانیای Wikoـم کرد ئاشکرایە ئەم کۆمپانیایە مۆبایلەکانی ئاڕاستەی ئەو بەکارهێنەرانەیە کە ئارەزوویان بە مۆبایلی ئاست نزم یان ئاست مامناوەند هەیە، بێگومان هۆکاری نەناسراوی ئەم مۆبایلەش ئەوەیە و وەک کاک محەممەدیش ئاماژەی پێدا دیارە فرۆشێکی بەو جۆرەی نەبووە، بە دڵنیایشەوە ناتوانێت بە هۆی ئاستی نزمی مۆبایلەکانیەوە پێشبڕکێی بەهێز بکات لەگەڵ کۆمپانیا چینیەکانی دیکە، ئەمەش هۆکارەکەی خواستی بەکارهێنەرانە.
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...