لابتۆبم RAM=4GB .بە چ ڕێگایەک ئەتوانم زیادی بکەم؟

0 دەنگ
22 بینراو
کراو کانونی یەکەم 21, 2018 لە ڕێنمایی کڕین لەلایەن aso khudhur (120 خاڵ)

وەڵام ١

+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی یەکەم 21, 2018 لەلایەن محمد شوان (26,230 خاڵ)
سڵاو بەڕێزم، دەتوانیت چیپی ڕامی بۆ بکڕیت و جێگیری بکەیت لە دوکانەکانی تایبەت بە پێداویستی کۆمپیوتەر، ئەگەر لاپتۆپەکەت دوو جێگای ڕامی هەبێت و یەک دانەیانی بەو ٤گب ڕامە گیرابێت ئەوا ئەتوانیت چیپێک بکڕیت بۆ جێگاکەی تر و ئەو چیپەی خۆشی تیایەتی نافەوتێ، بەڵام ئەگەر تەنها یەک جێگای هەبێ ناچاری ئەو ٤گێگا ڕامەی خۆی دەربێنیت و دانەیەکی فراوانتری وەک ٨گێگای لەسەر جێگیر بکەی، جگە لە زیادکردنی ڕام گۆڕینی جۆری بیرگەش بە SSD کاریگەری زۆر باشی هەیە لەسەر خێرایی.
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...