سڵاو، پرسیاریک pocophone f1 باشترە یان iphone 7

+2 دەنگ
29 بینراو
کراو تشرینی یەکەم 14, 2018 لە ڕێنمایی کڕین لەلایەن Mohamad19 (870 خاڵ)

وەڵام ١

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە تشرینی یەکەم 15, 2018 لەلایەن محمد شوان (25,290 خاڵ)
سڵاو، پێم وابێت ئەم بەراوردە زۆر گونجاو نییە چونکە نرخی ئەم دوو مۆبایلە زۆر جیاوازە، پۆکۆ ئێف یەکێکی ١٢٨گب نرخەکەی نزیکەی ٣١٥ دۆلار و ئایفۆن ٧ێکی ١٢٨گب نرخی نزیکەی ٥٤٥ دۆلارە! ٣٢گب ەکەشی نزیکەی ٤٥٥ دۆلار، باشتر وایە شاومی می ٨ بەراورد بکەی بە ئایفۆن ٧، نرخی می ٨ی ١٢٨گب نزیکەی ٣٩٥ دۆلارە.

ئەوەی لێدەربچێت کە ئایفۆن ٧ پارێزراوە لە ئاو و تۆز کە ئەمە شتێکی می ٨ نییەتی، ئەگەرنا می ٨ لە هەموو ڕوویەکەوە باشترە، ئایفۆن ٧ زۆر خێرا و بەهێزە بەڵام می ٨ خێراتربێت هێواشتر نییە، ئایفۆنەکە ڕوونما(شاشەیەکی) جوان و کوالیتی بەرزی هەیە بەڵام لەمەشدا می ٨ باشترە، ئەمە جگە لەوەی ئایفۆنەکە بەرگەگرتنی شەحنی زۆر لاوازترە و زۆر هێواشتریش بارگاوی(شەحن) ئەبێتەوە، لە ڕووی کامێراشەوە می ٨ باشترە.
سەرنجدراو تشرینی یەکەم 15, 2018 لەلایەن Mohamad19 (870 خاڵ)
کاکە من یوتوبم هەیە هەموو شەوێک لایڤ ئەکەمەوە موبایلەکەم باش نییە بۆیە ئەمەوێ یەکیک بکرم  بۆ یاری
بۆیە پرسیم کامەیان باشترە بۆ یاری  poco یان iphone 7g
سەرنجدراو تشرینی یەکەم 15, 2018 لەلایەن محمد شوان (25,290 خاڵ)
بۆ یاریکردن هەردووکیان باش و بەهێزن، بە بڕوای من پۆکۆ بکڕە باشترە بۆت.
سەرنجدراو تشرینی یەکەم 16, 2018 لەلایەن Alan (13,110 خاڵ)
سڵاو لەتۆ من پێم وایە بۆ یاری iphon 7 باشترە
وەکو ئەو بەراوردەش ئەو بەڕێزە وەڵامی دایتەوە بۆ ئەو دوانەی تۆ دات ناوە من ئەڵێم iphon 7 باشترە
سەرنجدراو تشرینی یەکەم 16, 2018 لەلایەن Mohamad19 (870 خاڵ)
نرخی iphone 7 128 چەنە لە یستادا
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...