سڵاو، پێم وابێت ئەم بەراوردە زۆر گونجاو نییە چونکە نرخی ئەم دوو مۆبایلە زۆر جیاوازە، پۆکۆ ئێف یەکێکی ١٢٨گب نرخەکەی نزیکەی ٣١٥ دۆلار و ئایفۆن ٧ێکی ١٢٨گب نرخی نزیکەی ٥٤٥ دۆلارە! ٣٢گب ەکەشی نزیکەی ٤٥٥ دۆلار، باشتر وایە شاومی می ٨ بەراورد بکەی بە ئایفۆن ٧، نرخی می ٨ی ١٢٨گب نزیکەی ٣٩٥ دۆلارە.
ئەوەی لێدەربچێت کە ئایفۆن ٧ پارێزراوە لە ئاو و تۆز کە ئەمە شتێکی می ٨ نییەتی، ئەگەرنا می ٨ لە هەموو ڕوویەکەوە باشترە، ئایفۆن ٧ زۆر خێرا و بەهێزە بەڵام می ٨ خێراتربێت هێواشتر نییە، ئایفۆنەکە ڕوونما(شاشەیەکی) جوان و کوالیتی بەرزی هەیە بەڵام لەمەشدا می ٨ باشترە، ئەمە جگە لەوەی ئایفۆنەکە بەرگەگرتنی شەحنی زۆر لاوازترە و زۆر هێواشتریش بارگاوی(شەحن) ئەبێتەوە، لە ڕووی کامێراشەوە می ٨ باشترە.