چۆنێتی قوفل كردنی ئەو هارد دیسكەیی زانیاری تایبەتی تیادایە بە بەرنامە. و بەبێ بەرنامە ؟

+1 دەنگ
26 بینراو
کراو ئایار 23, 2018 لە جۆراوجۆر لەلایەن Azad (130 خاڵ)
سڵاو بەڕێزان

مانگی پیرۆزیی ڕەمەزانتان پیرۆز
دەستان خۆش بۆ ئەرك و ماندوبونەكانتان ، هیوایی سەركەوتنو ئاسودەیتان بۆ دەخوازین .

بەرێزان دەكرێت فێركاریی چۆنێتی ( قوفل ) كردنی یەكێك لە هارد دیسەكان بلاو بكەنەوە ؟

بۆ نمونە من. دەمەوێت درایڤی
D یان E
قوفل بكەم چونكە نامەوێت ئەندامانی مالەوەم یان هاورێ كانی سەر كارم ئەو درایڤە بكەنەوە !

جا سوپاستان دەكەم گەر بە شێوەیی بەرنامە یان. بەبێ بەرنامە فێریاریی و زانیاریی لەسەر ئەم داوایە بڵاو بكەنەوە.

سوپاسسس.

وەڵام ١

+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئایار 23, 2018 لەلایەن Sardar (34,670 خاڵ)
بەڕێز ئەگەر ویندۆز ٧ی پڕۆ بەرەو سەرەوە بەکاربهێنیت یان ویندۆز ١٠ی پڕۆ بەرەو سەرەوە ئەوا تایبەتمەندیەکی تێدایە بەناوی Bitlocker دەتوانیت بەکاریبهێنیت بۆ قوفڵ کردنی و تەنها خۆت دەتوانیت بە وشەی نهێنی تایبەت بیکەیتەوە.

ببورن لە ئێستادا بابەتمان نییە لەسەر بتلۆکەر و إن شاءالله لە داهاتوو لەسەری دەنوسین.

لەم ڤیدیۆیە بە زمانی ئینگلیزی باسکراوە

https://www.youtube.com/watch?v=7FZCmLa9jp8
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...