بەڕێز بەشێوەیەکی گشتی ئایفۆنی ١٠ لە ناوەوە و لە دەرەوەیدا جیاوازی زۆرە. بۆ نمونە ڕوونماکەی واتە شاشەکەی ئۆلێدە و مۆبایلەکانی تر ئۆلێد نین. جیاوازی ڕوونمای ئۆلێد بۆنمونە لە بەر ڕووناکی بێ کێشە دەتوانرێت سودی لێ وەربگیرێت و وەکو شاشەکانی تر تاریک نابێت و کێشەی بینیی ناوەڕۆکی سەر شاشەی مۆبایلەکەت بۆ دروست بکات. ئەمە و هەروەها کامێراکەی بەهێزترە. بوونی فەیس ئایدی بۆ ئاسایشی سیستەمەکە کە سود لە دەموچاو وەردەگرێت بۆ قوفڵکردن و کردنەوەی مۆبایلەکە. خێرایی و بەهێزی و هەروەها پەنجە مۆری نەماوە و لەسەر شاشەکەی زیاتر بەهۆی جوڵەکانی پەنجە ئەپەکان دەکەیتەوە و دادەخەیتەوە و ئاڵۆگۆڕ دەکەیت لە نێوانیان.
سەبارەت بە جیاوازی ئەم مۆبایلە لەگەڵ کالەکسی ئێس نۆدا پێم باشە خۆت لەم بەستەرەی خوارەوە جیاوازییەکەیان سەیر بکەیت بە وردی:
https://www.gsmarena.com/compare.php3?&idPhone1=8966&idPhone2=8858
تکایە بەڕێز بۆ جارێکی تر بە تەختەکلیلی کوردی بنوسە بەپێچەوانەوە بە سەرپێچی یاساکانی سەکۆ دادەنرێت و لەوەیە پرسیارەکەت یان دەستکاری بکرێت یان بسڕدرێتەوە.