ڕوووت کردن و گرنتی

+1 دەنگ
32 بینراو
کراو ئایار 11, 2018 لە مۆبایل و تابلێت لەلایەن Shadear11 (460 خاڵ)
دەستکاریکراو ئایار 11, 2018 لەلایەن Shadear11
سڵاو من مۆبایلێکی (س٩+) م هەیە وە گێنتی لەگەڵدایە ئەگەر من ڕووت ی بکەم گرنتی دەمێنێ ؟
یاخود دەکرێ تەنها گرنتی ڕەقەکاڵا بکرێت ؟

2 وەڵامەکان

+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئایار 12, 2018 لەلایەن محمد کازم (1,830 خاڵ)
بەپێی کۆمپانیاکە کەوتووە. دەستکاری سیستەم بکەیت و تێکبچێت خۆت لێی بەرپرسیاریت و گرنتی نییە. بەڵام ئەگەر کیشەی رەقەکاڵا بێت لەخۆڕا ئەوە پەیوەندی بە ڕووتەوە نابێت و گرنتی دەبێت.
سەرنجدراو ئایار 12, 2018 لەلایەن Shadear11 (460 خاڵ)
دەست خۆش
کەواتە باشترە لەگەڵ کۆمپانیای هاوردەکەر قسە بکەم
+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئایار 12, 2018 لەلایەن سەلمان خالید (38,120 خاڵ)
بەڕێز خوی سیستەمی ئەندرۆید وەهایە ئەگەر ڕوت بکرێت ئەوا گەرەنتی نامێنێت و بەشێوەی هەوایی نوێکاری بۆنایەت و بێ بەش دەبیت لە نوێکردنەوەکانی تایبەت بە سیستەمی مۆبایلەکەت بەتایبەتی کە مۆبایلەکەشت ئێس ٩ ـیە!
سەرنجدراو ئایار 12, 2018 لەلایەن Shadear11 (460 خاڵ)
ئەوانەی دی دەزانم تەنها مەبەستم لەوەبو ئەگەری هەیە وەک ئەوبرایە وتی تەنها ڕەقەکاڵا گرنتی بکرێ؟
سەرنجدراو ئایار 13, 2018 لەلایەن Govar Jabar (3,720 خاڵ)
نەخێر برام سامسۆنگ بەتایبەت زۆر جەخت لەسەر ئەو باسە دەکاتەوە کە تۆ ڕوتت کرد ئەوا راستەوخۆ لە Knox  ئاماژەی پێدەدات کە گرەنتی نەماوە، واتە کە ڕوتت کرد کۆمپانیا گرەنتی ناکات بۆ هیچ شتێک.
سەرنجدراو ئایار 13, 2018 لەلایەن Shadear11 (460 خاڵ)
زۆر سوپاس بۆ سەرنجەکانتان
باشترە چاوەڕێ بکەم تا گرنتیەکەی تەواو دەبێت
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...