كرينى جورى لابتوب

+1 دەنگ
60 بینراو
کراو نیسان 13, 2018 لە ڕێنمایی کڕین لەلایەن Yahqob Lak (130 خاڵ)
سلاو براكةم امةوى لابتوبيك به‌كرام بو ئيشى مونتاج و يوتيوبه‌ري اينجا نازانم جه لابتوبيك باشه بو من . من خوم يوتيوب به‌رم بروا بكه اوه سيه‌م لابتوبه تيكم داوه له به‌ر دةبازانده‌نى برنامه‌ى سينامه فوردى  و افتير افيكس و سونى فيكه‌س منيش هه‌ر لابتوبى Dell ئه‌كرام تيك ئه‌جيت اينجا امه‌وى لابتوبيكم بي بليت بو من كونجاو بيت زور زور سوباسته‌كه‌م

2 وەڵامەکان

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە نیسان 13, 2018 لەلایەن Sardar (37,250 خاڵ)
سڵاو برای بەڕێزم ئەگەر بۆ ئیشی سێ دووری و مۆنتاژ و گراقیک بێت ئەوە بەلانی کەم دەبێت لاپتۆپێک بکڕیت کە لەسەرووی ١٠٠٠ دۆلاربێت.

بۆ نمونە کۆری ئای ٧ نەوەی حەوتەم و ڕامی لەسەروی ١٦ گێگابایت و ئێس ئێس دی ٥١٢ گێگای لەسەربێت و گرافیک کاردێکی ٤ بۆ ٦ گێگای ئێنڤیدیای لەسەر بێت و لە ماڕکەیەکی باش بێت بەپێچەوانەوە ناتوانیت ڕیندەری خێرا و مۆنتاژی خێرا و گرافیک بەخێرایی پێ بکەیت!
–1 دەنگ
وەڵامدرایەوە نیسان 14, 2018 لەلایەن محمد شوان (26,230 خاڵ)
سڵاو، ئەوەی کە زۆر گرنگە پارەکەتە، ئایا ئامادەی تا چەندی پێ بدەیت؟

وا باشە لاپتۆپێک بکڕیت کە پرۆسێسەرەکەی لەجۆری HQی چوار ناوکی بێت نەوەک Uی دوو ناوکی، خۆ ئەگەر لەگەڵ HQەکە کۆڕ ئای ٧یش بێت ئەوە باشتر، سەبارەت بە گرافیک کارد ئەوا باشە بە لایەنی کەم GTX 1050 بێت، خۆ ئەگەر 1050Ti یان 1060 بێت ئەوا باشتر، لاپتۆپی Dell XPS 15 ئێجگار نایابە لە هەموو ڕووەکانەوە ئەگەر بتوانیت بیکڕیت، دووبارە لێت دەپرسمەوە پارەکەت چەندە؟ ئەگەر پێمان بڵێی باشتر دەتوانین هاوکاریت بکەین.
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...