چۆن ئەو 30$ هەدیەیەی فەیسبووک پێیداوم سپۆنسەری پێ بکەم لە کاتێکدا من ڤیسا کاردم نییە؟

0 دەنگ
62 بینراو
کراو نیسان 12, 2018 لە ڕێنمایی کڕین لەلایەن mwhammad (160 خاڵ)
لە سلێمانی لە چی شوێنێک ڤیسا کاردی بەتاڵ دروست دەکەن؟
کاتێکی کەمی پێ بچێت؟
نرخەکەشی کەم بێت؟

2 وەڵامەکان

+2 دەنگ
وەڵامدرایەوە نیسان 12, 2018 لەلایەن Sardar (37,250 خاڵ)
دیاریکراو نیسان 13, 2018 لەلایەن mwhammad
 
باشترین وەڵام
من شارەزاییم نییە لەکوێی سلێمانی ڤیزاکاردی بەتاڵ و بۆش دروست دەکەن و ناشزانم چەندی پێ دەچێت بەڵام ئەوەندەی بزانم کاتی پێویستە و بە بەتاڵیش دروستی ناکەن.

سەبارەت بەو ٣٠ دۆلارەی فەیسبووک ئەوە بۆ ماوەیەکی کاتییە و دەبێت پێش ئەم کاتەش بای بڕێک پارە سپۆنسەر بکەیت ئینجا ئەو ٣٠ دۆلارەت پێ دەدات.
سەرنجدراو نیسان 13, 2018 لەلایەن mwhammad (160 خاڵ)
باشە ئەی دەتوانی دروستی نەکەی
هەر دانەیەک بە حازری بکڕی
هی 10 دۆلاری
سەرنجدراو نیسان 13, 2018 لەلایەن Sardar (37,250 خاڵ)
بۆ ئەوەیان نازانم! تاقیم نەکردووەتەوە. بەڵام ئایا فەیسبووک کارد بۆ ریکلام بەکاردێت؟ ئایا ڤیزا گیفت کارد ١٠ دۆلاری هەیە؟ هەڵەنەبم لە پەنجا دۆلاری کەمتر نییە!
0 دەنگ
وەڵامدرایەوە نیسان 29, 2018 لەلایەن سەلمان خالید (38,120 خاڵ)
ببورە وەڵامەکەشم درەنگ بۆت دانا، هیوادارم هێشتا سوودی هەبێت.

دەتوانیت ماستەرکاردی ٢٥ دۆلاری لە فاست پەی بکڕیت، کە ئەویش چەند هەنگاوێکی سادەیە و دەچیتە بریکارێکیان و وەحدەکە دەکرێت پاشان دەتوانی کارتی ماستەرکاردی پێبکڕیت بە ٢٥ بۆ ٥٠ دۆلار.
بابەت و سەردێڕیشت یەک شت نییە بەڕێز، ئەو بڕە کارتەی فب پێت دەدات بێ هیچ شتێک دەتوانی سەرفی بکەیت و کێشەیەک نایەتە پێش لە بەشی هەڵبژاردنی شێوازی پارەدانەکەدا کارتەکانی دیکە لۆگ ئاوت بکە.
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...