پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌ Liquidsky

+2 دەنگ
83 بینراو
کراو نیسان 12, 2018 لە جۆراوجۆر لەلایەن rahaky2018 (140 خاڵ)
سڵاوتان لێبێت ...
داواكارییه‌كم هه‌بوو به‌ ئه‌رك نه‌بێت سوپاستانه‌كه‌م

به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ر هه‌یه‌ Liquidsky بۆ كارپێكردنی یارییه‌كانی كۆمپیوته‌ر به‌ ئۆنلاین بێ داونلۆدكردنی یارییه‌كان ته‌نها پێویستی به‌ پاره‌دانی مانگانه‌ هه‌یه‌, یه‌كێك له‌ ڕێگاكانی پاره‌دان له‌ ڕێی ژماره‌ی مۆبایله‌وه‌یه‌ كه‌ عێڕاقیشی تێدایه‌ , به‌ڵام سه‌رناگرێت

جا ئه‌گه‌ر ئه‌توانن له‌باره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ یا به‌رنامه‌ی باشتر بابه‌تێك دابنێن

زۆر سوپاس

3 وەڵامەکان

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە نیسان 12, 2018 لەلایەن Sardar (37,500 خاڵ)
لەڕاستیدا ئەمە یەکەمجارمە ناوی ئەم بەرنامەیە دەبیستم چونکە من کەمتر گەیمینگ و یاری دەکەم. بەهیوام برادەرانی تر و ئەندامانی تر وەڵامت بدەنەوە ئەگەر بژاردەی تر بزانن.
سەرنجدراو نیسان 18, 2018 لەلایەن rahaky2018 (140 خاڵ)
سوپاس دەست خۆش
–1 دەنگ
وەڵامدرایەوە نیسان 17, 2018 لەلایەن سەلمان خالید (38,120 خاڵ)
بەڕێزم چۆن چۆنی سەرناگرێت دەتوانیت وێنەیەکی دابنێیت؟
سەرنجدراو نیسان 17, 2018 لەلایەن سەلمان خالید (38,120 خاڵ)
لای تۆ وایە یان پێشتر کێشەی نەبووە؟ چوونکە زەحمەتە بتوانیت لە ڕێی وەحدەی مۆبایلەوە بتوانیت پارە بدەیت بە ماڵپەرەکان.
سەرنجدراو نیسان 18, 2018 لەلایەن rahaky2018 (140 خاڵ)
نا هەر وابووە، بەڵام بەهەرحاڵ سوپاس
–1 دەنگ
وەڵامدرایەوە نیسان 18, 2018 لەلایەن محمد شوان (26,230 خاڵ)
بەڕێزم بەپێی ئەوەی سەیری ماڵپەڕەکەیانم کرد هێشتا پشتگیری عێراق ناکات، لەوانەیە لە ژمارەی مۆبایلەکانا هی هەموو جیهانی تیابوبێ بەڵام وەک پشتگیری و کارکردن بەداخەوە پشتگیری عێراق ناکات.

کۆمەڵێکی زۆر خزمەتگوزاری لەو شێوەیە هەیە بۆ کۆمپیوتەر وەک Playstation Now, Geforce Now, Jump, Gamefly streaming بەڵام زەحمەتە هیچیان پشتگیری عێراق بکەن، خۆشت سەیریان بکە.
سەرنجدراو نیسان 18, 2018 لەلایەن rahaky2018 (140 خاڵ)
دەست خۆش برام سەیرم کردون
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...