زۆر سوپاستان دەکەم گەر یارمەتیم بدەن

+1 دەنگ
7 بینراو
کراو کانونی یەکەم 1, 2017 لە سیستەمی وەگەرخەر لەلایەن Sami Sdiq (180 خاڵ)
سڵاو
من ئەم لاپتۆپەم هەیە دێڵە کاتی خۆی کۆدم لەسەری دانا بوو بۆ ئەوەی ئەگەر پێم کرد کۆدی لەسەر بێ جارێکیان کۆدەکەم لە بیر چۆوە بۆیە لە یوتوب سەیری فێرکاریەکم کرد بێ ئەوەی شتەکانم رەش بێتەوە کۆدەکەم هیناوە دوایی سەیر دەکەم ئاوای لێ هاتووە سەیری رامەکەی کەن لە رەسمەکە خۆی ٨ گێگا بوو ئێستا بۆتە ٢.٣٩ زۆر خاو بۆتەوە هەروەها زۆربەی شتەکان رەش نابنەوە
ئێستا دەمەوێ فۆڕماتی کەم بەڵام چەند پرسیارێکم هەیە
١- ئەگەر فۆرماتی کەم ئەو شتانەی لەناو لۆکاڵ دیسک ی (D,E) دایە ڕەش دەبیتەوە ؟
٢-ئەگەر فۆڕماتی کەم چاک دەبێتەوە واتا ڕامەکەی دەبێتەوە ٨ گێگا ؟
٣- هەندێک کەس دەڵێن دەبێ بە شریت فۆڕماتی کەی ئەگەر نا نابێت یان شتەکانت رەش دەبێتەوە یان ناتوانی سیستەمەکە دا بنێیەوە
٤- ئەم لاپتۆپە بەخۆی ویندۆز ٧ لەسەر بوو من کردم بە ١٠ ئەگەر فۆرماتی کەم چی لێ دێت
زۆر سوپاستان دەکەم ئەگەر یارمەتیم بدەن .

وەڵام ١

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی یەکەم 24, 2017 لەلایەن Sardar (34,670 خاڵ)
دیاریکراو شوبات 10, 2018 لەلایەن Sardar
 
باشترین وەڵام
به‌ڕێز خاڵ به‌خاڵ وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه‌:

١- ئه‌گه‌ر له‌کاتی فۆڕمات خۆت ده‌ستکاری هاردی دی و ئی نه‌که‌یت و فۆڕماتیان نه‌که‌یت هیچ شتێکی ناویان ناسڕدرێته‌وه‌.

٢- ئه‌گه‌ر ویندۆزی ٣٢ بتی له‌سه‌ر دابنێیت ئه‌وا هه‌ر ڕامی که‌م پێشان ده‌دات وا باشتره‌ ویندۆزی ٦٤ بت دابنێیت بۆئه‌وه‌ی ته‌واوی ڕامه‌که‌ بخوێنێته‌وه‌.

٣- به‌ دی ڤی دی یان فلاش فۆڕماتی که‌یت هیچ شتێک نابێت به‌ڵام پڕۆسه‌یه‌ فۆڕماتیش پێویسته‌ به‌ وریایی بکرێـت.

٤- هیچ شتێکی لێ به‌سه‌ر نایه‌ت چ ویندۆز ١٠ چ ویندۆز ٧ بێت.
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...