زانيارى و چۆنيەتى وەرگرتنى (Verifiy Badge) (سەحە شينەكە) بۆ پەيجى فەرمى لە فەيسبووك

0 دەنگ
10 بینراو
کراو تشرینی دووەم 29, 2017 لە ئینتەرنێت لەلایەن بەڵێن (220 خاڵ)

سڵاو.

من خاوەنى چوار ماڵپەڕم بە چوار زمانى جياواز، ماڵپەڕێكى زانستيە و خاوەنى لاپەڕە (پەيج) ێكين لە فەيسبووك.

ژمارەى لايەكەكانى نزيكەى ٢٠٠٠ لايكە لە ئێستادا، هەموو مەرجەكانمان تێدا بەدى دەكرێت بەڵام ڕەنگە كەمى ژمارەى لايك كێشە بێت.

دەتوانن كۆمەڵێك زانياريم بدەنێ لەسەر مەرج و چۆنيەتى وەرگرتنى ئەم سەحە شينە؟

زۆر سوپاس

وەڵام ١

+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی یەکەم 24, 2017 لەلایەن Sardar (34,670 خاڵ)
به‌ڕێز ئه‌مه‌ له‌ عێراق به‌رده‌ست نییه‌ و به‌ ئاسانی نایده‌ن به‌هه‌موو په‌ڕێک ده‌بێت وه‌کو پارتنه‌ر یان سۆشیه‌ل میدیا مانجه‌رێک که‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌یسبووک هه‌بێت ئه‌و کاره‌تان بۆ بکات و ئه‌مه‌ش به‌بێ به‌رامبه‌ر ناکرێـت و پاره‌ی تێده‌چێت. ئه‌وانه‌ی له‌کوردستان کردویانه‌ گشتی به‌ زه‌بری پاره‌ کردویانه‌.
سەرنجدراو کانونی یەکەم 28, 2017 لەلایەن بەڵێن (220 خاڵ)
زۆر سوپاس مامۆستا، من لە كوردستان نيم ئێستا، ڕەنگە ئاسانتر بێت، بەڵام مەرجى ژمارەى لايك چەندە ئەگەر وەك مەرج دانرابێت، جارى ئێمە لە سەرەتايين تا ئێستا نزيك ٢٠٠٠ لايكمان هەيە.
سەرنجدراو شوبات 11, 2018 لەلایەن Sardar (34,670 خاڵ)
ببورە ماوەیەکە لە سەکۆ دابڕاوم بەڵام ئەوەندەی من بزانم لایک پێوەر نییە هەرچەندە پێویستە ڕێژەیەک باشت لە لایک و بڵاوکراوە و ناوەڕۆکی باش هەبێت. ببورە لە درەنگ وەڵامدانەوەم.
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...