بۆچی گێگابایتی میمۆریەکان هەموو ژمارەیەکی نییە ؟

0 دەنگ
245 بینراو
کراو تشرینی دووەم 15, 2017 لە جۆراوجۆر لەلایەن Adam Qadir Abubakir (260 خاڵ)
ئایا بۆچی لە ئەو میمۆریانەی ڕۆژانە دەیان بینین گیگابایتیەکەیان چەند ژمارەیەکی دیاری کراوە ؟

واتە ( یەک و دوو و چوار و هەشت و شانزە و سی و دوو ) ئەم ژمارەنەیان لەسەر ؟

بۆچی میمۆریەک نابینین کە گێگاکەی ١٥ یان ٣٦ یان هەر ژمارەیەتری تر بێت ؟

نهێنی ئەوە ئەو ژمارانە دەست نیاشان کراون بۆ سیستەمی میمۆریەکان ؟

وەڵام ١

+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە تشرینی دووەم 16, 2017 لەلایەن سەلمان خالید (38,120 خاڵ)
دیاریکراو تشرینی دووەم 26, 2017 لەلایەن Adam Qadir Abubakir
 
باشترین وەڵام
بەڕێزم ئەوە ڕیزبەندی باینەرییە کە لە ١ و ٢ و ٤ و ٨ و ١٦ و ٣٢ هتد بە کۆکردنەوەی لەگەڵ ئەو ژمارەی پێش خۆیدا کۆدەکرێـتەوە و ستانداردێکی جیهانییە.

ئیدی ئەو ڕیزبەندی باینەرییە بڵاوبووەتەوە بۆ سەرجەم بەشەکانی سیتەمە ئەلیکترۆنییەکان چوونکە دەبێت ڕێکخستنێکی گونجاوی هەبێت نەک بە شپرزەیی ڕێک خرابن.

زانیاری زیاتر لەو لینکەی خوارەوەدایە:

https://www.reddit.com/r/explainlikeimfive/comments/1m7ev4/eli5_why_is_computer_memory_always_in_multiples/
سەرنجدراو تشرینی دووەم 19, 2017 لەلایەن Adam Qadir Abubakir (260 خاڵ)
زۆر سوپاس کاک سەلمان وەڵامەکەت ڕوونە .
دەست خۆش
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...