ئایە مۆبایلی doogee y6 piano باشە؟

+1 دەنگ
11 بینراو
کراو ئایار 5, 2017 لە ڕێنمایی کڕین لەلایەن hawrie (160 خاڵ)
سڵاوی خواتان لێبێت

ئەمەوێت مۆبایلی doogee y6 piano  بکڕم ئایە چۆن مۆبایلێکە دەڵێن ئەمە تایبەتمەندیەکانیەتی
مۆبایلی دۆج بڕاندێكی ئيسپانیە بەكوالیتی ئەوروپی دروست کراوە
زیاتر لە 20 ووڵاتی ئەوروپی و جیهانی زۆرترین فرۆشی هەیە
دۆج Doogee Y6 piano   
قەبارەی شاشە: 5.5 فوول ئێچ دی
کامێرا 13 مێگاپێکسڵ
سێڵفیەکەی: 8 مێگا پێکسڵ فڵاشی ھەیە
دەبڵ سیم کارت4G  فاست ڵینک ئیش دەکات
ڕام 4 گێگا
ذاكرة:64  گێگادەتوانی میمۆری ٢٥٦گێگائیش پێ بکەیت
پەنجەمۆر ی ھەیە
پاتريكەی 3200
نرخ:200$
ئەندرۆێد : ٦ مارشاڵ.
گرەنتی ٦ مانگی ڵەگەڵ دایە

مۆبایلێکی چۆنە لە ڕووی هەموو شتێکەوە خراپی ئەم مۆبایلە چیە


سوپاسی هاوکاریتان دەکەم

3 وەڵامەکان

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئایار 5, 2017 لەلایەن محمد شوان (26,230 خاڵ)
دیاریکراو ئایار 20, 2017 لەلایەن سەلمان خالید
 
باشترین وەڵام
سڵاوت لێبێ
براندێکی چینییە نەوەک ئیسپانی، بەڵام چینی واتای خراپی نییە، ئەم مۆبایلە خراپ نییە بەڕێز بەڵام بە کورتی و بە کوردی ئەو پارەیە ناهێنێ چونکە بەو پارەیە Huawei Honor 6X ئەکڕیت کە زۆر باشترە لەڕووی شەحن و کامێرا و نوێکردنەوەکان(updates) و هتد.
سەرنجدراو ئایار 5, 2017 لەلایەن hawrie (160 خاڵ)
زۆر سوپاس برای بەڕێزم
0 دەنگ
وەڵامدرایەوە تەمموز 6, 2017 لەلایەن ڕامیار دڵشاد (600 خاڵ)
مۆبایلێکی زۆر بێ مانایە چونکە تاکو ئێستاش کۆمانیای هاوردەکار نازانن دۆگیە یان دۆجە
خۆتی لێ بە دوور بگرە و خۆت مەدە دەست ئەو مۆبایلە ...
دەتوانن گالاکسی نۆت ٤ ــی ۳۲ گێگا بە ۱٨٥  دۆلار بکڕن
+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە تەمموز 21, 2017 لەلایەن Hiwatech (250 خاڵ)
سڵاو بەڕێزم، پێشەکی ڕام و بیرگە تەنیا شتێکی بچووکن لە مۆبایل گەر پرۆسیسەرەکەی بەھێز نەبێت و زۆرجار ڕامی بەرزو بیرگەی بەرز بۆ شاردنەوەی کەم و کورتیەکانی مۆبایل بەکاردێت ئەم بڕە پارەیەی کە تەرخانت کردووە بۆ ئەم جۆرە موبایلە جۆرێکی زۆر باشتری لەوە پێدێت دڵنیابە وەک جۆرەکانی سامسۆنگ، ھواوی، شاومی

خاڵێکی تر ئەوەیە کە ئەم بریکارە بڕێکی زۆر پارەی دەخاتە سەر کە دەگاتە ئێرە، کە لەبڕی ئاسایی خۆی زیاترە..
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...