دەمەوێت مۆبایلێک بکڕم نرخی لە 500$ دا بێت؟

+1 دەنگ
127 بینراو
کراو ئادار 23, 2017 لە مۆبایل و تابلێت لەلایەن Diyar (400 خاڵ)
دەستکاریکراو ئادار 23, 2017 لەلایەن سەلمان خالید

دەمەوێ مۆبایلێك بكڕم 

بەڵام نازام كام مۆبایل باشە 

نرخی لە ٥٠٠ دۆلار زیاتر نەبێ 

سوپاس بۆ هاوكاریتان

2 وەڵامەکان

+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئادار 23, 2017 لەلایەن محمد شوان (26,230 خاڵ)
سڵاو بەڕێزم ئەوە دەکەوێتەوە سەر ئارەزووی خۆت و ئەو تایبەتمەندییانەی کە گرنگییان پێ دەدەیت لە مۆبایلەکەتدا بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە باشترین ئەو مۆبایلانەن کە دەتوانی بەو بڕە پارەیە بیانکڕی:

قەبارە گەورە:

Huawei Mate 9(باشترین بە ڕای خۆم)

Oneplus 3T

(Samsung Galaxy A7 (2017

Samsung Galaxy C9 Pro

قەبارە مام ناوەند:

Xperia XZ(باشترین بە ڕای خۆم)

Galaxy S7

HTC 10

قەبارە بچوک:

iPhone SE(باشترین بە ڕای خۆم)

Xperia X Compact
سەرنجدراو ئادار 23, 2017 لەلایەن Diyar (400 خاڵ)
ئەی ئایفۆن ٦
یان xperia z5
سەرنجدراو ئادار 23, 2017 لەلایەن محمد شوان (26,230 خاڵ)
ئەم دوو مۆبایلە زۆر کۆنبوون بەڕێزم، وەک پێویست نین، ئەوانەی پێم وتیت زۆر باشترن.
سەرنجدراو ئادار 23, 2017 لەلایەن Diyar (400 خاڵ)
زۆر سوپاس كاك محمد
سەرنجدراو ئادار 24, 2017 لەلایەن محمد شوان (26,230 خاڵ)
شایەنی نییە بەڕێزم.
+2 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئادار 23, 2017 لەلایەن سەلمان خالید (38,120 خاڵ)
تەماشای پۆدکاستی ئێستا بکە ڕاستەوخۆ

 بڕگەی دووەم باسی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلێکی باش دەکات

https://www.facebook.com/kitn.net/videos/1504145579609905/?ref=notif&notif_t=live_video_explicit&notif_id=1490292165337292
سەرنجدراو ئادار 23, 2017 لەلایەن Diyar (400 خاڵ)
كاك سەلمان وەڵا هیچی لێ تێنەگەیشتم دەكرێ كەمێك بۆم ڕوون بكەیەوە
ئێستا شێت بوومە نازانم. چ جۆرێ بكڕم
ئەگەر هاوكاریم بكەی سوپاست دەكەم
سەرنجدراو ئادار 24, 2017 لەلایەن محمد شوان (26,230 خاڵ)
بەڕێزم پێویست ناکات سەر لەخۆت بشێوێنی، حەزت لێیە قەبارەی مۆبایل چۆنبێ؟
سەرنجدراو ئادار 24, 2017 لەلایەن Diyar (400 خاڵ)
برام زۆر گەورە نەبێ شاشەی ٥تا ٥.٥ ئینج بێ باشە
سەرنجدراو ئادار 24, 2017 لەلایەن محمد شوان (26,230 خاڵ)
سەیری Xperia XZ و Oneplus 3T بکە بزانە کامیانت بەدڵبوو ئەو بکڕە.
سەرنجدراو ئادار 24, 2017 لەلایەن Diyar (400 خاڵ)
زۆر سوپاس برام
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...