چۆن ببم بە نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن ؟

–1 دەنگ
25 بینراو
کراو ئادار 2, 2017 لە جۆراوجۆر لەلایەن Dedar Abdulkhaliq (960 خاڵ)
سڵاو

چۆن ببم بە نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن  ؟

وەڵام ١

+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئادار 3, 2017 لەلایەن سەلمان خالید (38,120 خاڵ)
دیاریکراو ئادار 8, 2017 لەلایەن سەلمان خالید
 
باشترین وەڵام

ەر بەڕێزێک بابەت و هەواڵ بۆ ماڵپەڕ دەنێرێت پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکات:

١- نوسەر پێویستە پابەندبێت بە ڕێزمانی کوردییەوە لە ڕووی واتا و وشە و خاڵبەندییەوە.
٢- بابەتەکە یان هەواڵەکە پێویستە ڕوونکردنەوەی تەواوی لەگەڵ دابێت و هەرچی شتی پەیوەندی دار هەیە لە وێنە و بەرنامە و بەستەر لەگەڵی هاوپێچ بکرێت.
٣-ئەگەر بکرێت بابەتەکە وێنەی خاوەنەکەی و ناونیشانی ئیمەیڵەکە لەگەڵ دابێت بۆ ئەوەی لەگەڵ بابەتەکە دابنرێت یان لەکاتی پێویست بۆ پەیوەندی کردن.
٤- پێویستە بابەتەکە لە هیچ شوێنێکی تر بڵاونەکرابێتەوە.
٥- پێویستە بابەتەکە سەرچاوەی لەگەڵ بێت ئەگەر وەرگیراوە ئەگەریش هی دەستی نوسەر خۆی بێت سەرچاوە پێویست نییە و ئەوکات خۆمان دەبینە سەرچاوەی سەرەکی.
٦- بابەتەکانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە ڕەوانە بکەن: kitn.net@gmail.com

سەرنجدراو ئادار 4, 2017 لەلایەن Dedar Abdulkhaliq (960 خاڵ)
برا من مەبەستم ناردنی بابەت نیە بەڵکومەبەست ئەوەیە کە وەک نووسەرەکانی ماڵپەڕ منیش بتوانم ڕاستەوخۆ بابەت دانێم
سەرنجدراو ئادار 5, 2017 لەلایەن سەلمان خالید (38,120 خاڵ)
پێویستە جارێ لەڕێی ئیمەیڵەوە بابەت بنێریت پاش ماوەیەک هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ باتەکانت، گەر لە ئاستی ئەو خاڵانەدا بوو ئەوە دەبیتە نوسەر لە ماڵپەر.
سەرنجدراو ئادار 8, 2017 لەلایەن Dedar Abdulkhaliq (960 خاڵ)
دەست خۆش براکەم
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...