یاساكانی سەكۆ بۆ ئەندامان، تكایە پابەندبن پێیان.

+3 دەنگ
31 بینراو
کراو کانونی دووەم 4, 2017 لە جۆراوجۆر لەلایەن Sardar (37,250 خاڵ)
یاساکانی پرسیارکردن لە سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن:
- بە تەختەکلیل و ڕێنوسی کوردی بنوسرێت لە پرسیار و وەڵامەکان واتە ڕێنوسی لاتینی و ئینگلیزی و عەرەبی ڕێگە پێنەدراوە.
- وێنە دابنرێت و بەجوانی پرسیار ڕوون بکرێتەوە دەنا دەسڕێتەوە و بۆ وێنە بەرزکردنەوە سود لە ماڵپەری Imgur.com وەرگرە يان هەرماڵپەڕێکی تری بەرزکردنەوەی وێنە.
- ڕیکلام بەهەموو شێوەیەک ڕێگەپێنەدراوە لەسەرسەکۆ
- سەردێڕ ناوەڕۆکی بابەت ڕوون بکاتەوە و لەکاتی پرسیار تەنها سەردێر مەنوسن بەڵکو لەناوەڕۆکیش ڕوونکردنەوە بدەن.
- پێویستە پرسیار لە هاوپۆل پەیوەندیدار دابنرێت و هاشتاگ پەیوەندیداری بۆ بنوسرێت بەپێچەوانەوە پرسیارەکە دەستکاری دەکرێت و هاشتاگ و هاوپۆلی خۆی پێدەدرێت.
- گرنگی دان بە خاڵبەندی و بەکارهێنانی وشەی کوردی بۆ نمونە نەرمەکاڵا و وەشان و تەختەلیل و چەندانی تر.
- لەکۆتایی هەر پرسیارێک پێویستە نیشانەی پرسیار دابنرێت.
- دانانی هەژمار بە ناوی خوازراوە ڕێگە پێنەدراوە بەپێچەوانەوە دەسڕێتەوە.
- کاتێک بەستەر(لینکی) شتێک دادەنێیت پێویستە فەرمی بێت بەپێچەوانەوە کە زیانەواڵە یان شتێکی لەوشێوەیە لەخۆی بگرێت ئەوە دەسرێتەوە و بەکارهێنەر ئاگاداردەکرێتەوە کە دووبارەی کردەوە هەژمار بڵۆکدەکرێت.
سوپاس بۆ پابەندبوونتان.

لەکاتی هەر کێشەیەک پەیوەندی بە ئیمەیڵی فەرمی کەی ئای تی ئێنەوە بکەن [email protected]

2 وەڵامەکان

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی دووەم 4, 2017 لەلایەن Ahmed Kh (140 خاڵ)
Dastt Xosh :D
0 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی یەکەم 23, 2017 لەلایەن Sarmand asi (480 خاڵ)
دةست خؤش بةلام وةلامةكانم بة لاتيني بو ان شاء الله لةمةو دوا ئةيكةمة كوردي
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...