هێڵی iQ فێڵمان لێ ئەكات؟

+5 دەنگ
98 بینراو
کراو نیسان 30, 2020 لە ئینتەرنێت لەلایەن HaxHan (170 خاڵ)
دەستکاریکراو ئایار 1, 2020 لەلایەن HaxHan

خەتی iQ بە گشتی وەهای لێهاتووە لە دەوری 30Mb بۆ 40Mb (مێگا بیت) (~ 4.0MB) زیاتر نادات (لە ئێستایا 30/4/2020).
ئەكرێت كێشەبێت، ئەكرێت خۆیان لیمیتیان خستبێتە سەر، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان نەداوە كە وەهای لێ هاتووە و خەڵكی كە خەتیان نوێ ئەكەنەوە پارە بە 100Mb ئەدەن، و ئەمان كردوویانە بە یەك لەسەر سێ (سێ-یەكی) خێرایی و هەمان پارە.

پەیوەندیم پێوە كردوون ئەڵێن بڕۆ لە ئۆكلا (speedtest.net) تاقی بكەوە، بەڵام ئەوەی بە هاوڵاتی ناڵێن ئەوەیە لەوێ یەكێك لە سێرڤەرەكان هینی خۆیانە (ئەوەی ڕاستەوخۆ كۆنێكت ئەبێت پێوەی زۆرکات)، و هەمیشە پەیوەندی نێوان تۆ و سێرڤەرەكەی خۆیانت پێ ئەڵێت لە سلێمانی، بۆیە هەمیشە لە دەوری 100Mb ئەخوێنێتەوە.
بەڵام لە واقعدا کە كارێك ئەكەیت (داونلۆدێك ئەكەیت ) تۆ پەیوەست نابیت بەو سێرڤەری ئەوانەوە، لە سێرڤەری ئەو سایتەوەی داونلۆدەكە ئەكەیت فایلەكە هێت بۆتۆ.

چەند وێنەیەك پەیوەست ئەكەم كە ڕوونە جگە لە سێرڤەری خۆیان هیچ سێرڤەرێكی تر 100Mb ناخوێنێتەوە و ئەوانی تر خێرای ڕاستیت پێ ئەڵێن. و تەنها لای من وانییە هەموو ئەو هاوڕێیانەم كە iQ بەكار ئەهێنن وەهان.

وێبسایتی (fast.com) سێرڤەری iQ خۆیانی لێ نییە (زۆركات ڕەبت ئەبێت بە سێرڤەری Netflix) و خێرایی ڕاستی دیاری ئەكات.

هیوادارم ئەگەر خوێنەری ئەم بابەتەیت بچیتە fast.com تێستێك بكەیت یاخود هەر لە speedtest.net سێرڤەر بكەیت بە دانەیەكی جیا لەوەی iQ و لە كۆمێنت لێرە داینێیت.

هیوادارم ئەم هەواڵە بگەیەنیت بە كەسانی تر تا فێڵمان لێ نەكرێت و بگاتەوە كۆمپانیا خۆیان و یان نرخ كەمبكەنەوە، یان خێرای زیاد بكەنەوە، یان هەر لایەنیكەم پێمان بڵێن وەهای لێ كراوە.

 Speedtest.com | Fancy Net Server

___________________________________

 fast.com | Netflix ServerNetflix

___________________________________

 speed.hetzner.de | Download Test

___________________________________

 thinkbroadband.com | Download Test

___________________________________

 Speedtest.com | Goran Net Server

___________________________________

 Speedtest.com | iQ Server

وەڵام ١

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئەیلول 10, 2020 لەلایەن Daniel (460 خاڵ)
ئەگەر جیهازە کۆنەکانە بیکە بە 5جی
ئەگەر تەزەکانە بە وایەر ڕەبتی کە بزانە هەر وایە؟
لای من کێشەی نییە و ١٠٠ مێگایە
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...