ئایا بایکۆتی وشەی بێگانە لەڕووی تەکنەلۆژیاوە بێ ڕێگە چارەیە؟

0 دەنگ
8 بینراو
کراو تشرینی دووەم 14 لە جۆراوجۆر لەلایەن Hiwa Kurdistan (120 خاڵ)
دوبارە پیشاندراو تشرینی دووەم 14 لەلایەن Hiwa Kurdistan

ماندوو نەبن، هاوڕێیانی کەی ئای تی ئێن، ئێستا بایکۆتێکی تازە هەیە بۆ بایکۆتی وشەی بێگانە لە کوردی دا، ئەوەی تۆزێک کێشەی دروست کردووە ئەو پاساوەیە کەوا گوایە وشەکانی تەکنەلۆژیای وشەی نوێی بێگانەن، بەڵام لێرەوە کاری ئێوەیە ئەسپی خۆتان تاو بدەن کە ئەو پاساوە بشکێنن و وەک هەمیشە وشەی تازە وەک وەرگێڕانی نا بەڵکو وەک دۆزینەوەی لە چاوگی وشەی کوردی دا، بۆ نموونەی بۆ مایک دەنگـگر یان دەنگبەر، بۆ موکەبەرە-سماعة دەنگدەر،

بەندە وەک نووسەرێک دەتوانم یارمەتیدەری ئێوەبم بۆ وشە سازی بە شێوەیەکی پوخت کە بتوانێت ئەم وشەیە وەرگێڕان نەبێت بەڵکو سەرچاوەکەی لەناو خودی چاوگەکانی زمانی کوردی دەری بهێنین، هەروەها ئەم وشانە دۆزینەوە بن نەوەکو دروست کراو، وەک ئاشکرایە وشەی نوێ دروست ناکرێت بەڵکو دەبێت لە ناو زمانی کۆمەڵگا دا لەدایک بێت، ئەمەش بە ڕێگایەک سەرکەوتوو دەبێت کە لەچەند چاوگێگ وەری بگرین کە هەم وێنا هەم ماناکەیشی هاوتای یەک بن، چونکە وشە لە بنەڕەت دا بریتییە لە وێنا و مانا، ئێمە بۆ هێدفۆن دەڵێین بیستۆک بەڵام پێمان وایە بیستۆک وشەیەکە وێنایەکی تری هەیە کە وێنای بیستێکی بچوک دەدات، بیستن قەبارەی نییە تاوەکو بچوکی و گەورەیی هەبێت، بەڵام کەم و زیادی هەیە کە ئەوە بۆ بابەتە واتایی و شەپۆڵ بەکار دەهێندرێت، بەڵام ئەگەر گوتمان دەنگدەر دوو وشە و چاوگی لێکدراوە ئەمەش شتێک نییە پێشتر لە فەرهەنگی هەرتاکێکمان نەبووبێت، بۆیە  سەرنج دەدەین دەمێنێتەوە لە یادگەی خەڵکی دا چونکە زۆرتر وێنای خۆی لە ئەندێشە دا دەکاتەوە 

هیوادارم ئەم پێشنیارەمان لە جێگەی خۆی گرنگی پێ بدەن و کاری لەسەر بکەن

دووبارە ڕێز و سڵاو

بەیارمەتیت بچۆرە ژورەوە یان خۆت تۆماربکە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە.

بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...