جۆرێکە لە ئەندرۆید کە لە ڕووکاری خامی بنەڕەتیی ئەندرۆید نزیکە و هەموو کۆمپانیاکان ئەتوانن بەکاری بهێنن بەڵام ناتوانن بەدڵی خۆیان دەسکاری بکەن و ئەبێ بەو شێوەیەی کە خۆی هەیەتی پێوەی پابەندبن، لە ٢٠١٤ەوە هەیە و بەردەوامە ئەم پڕۆگرامە.
سەرەتا کە لە ٢٠١٤ دەستی پێکرد لەسەر دەستی گووگڵ و هەندێک کۆمپانیای هدنستانەوە دەستی پێکرد، سیستەمەکە گووگڵ دابینی ئەکرد و کۆمپانیاکانیش مۆبایلەکانیان دروست ئەکرد و لە وڵاتی خۆیانا ئەیانفرۆشت، لە ٢٠١٥ش بەو شێوەیە بەردەوامبوو و کۆمپانیای وڵاتانی وەک ئیندۆنیسیا و فلیپین و ئەوانە مۆبایلیان دروست ئەکرد و لە وڵاتی خۆیان ئەیانفرۆشت، لە ٢٠١٦ چالاکی ئەو پڕۆگرامە زۆر کەم بووەوە و لە ٢٠١٧ بە بەهێزی و بە شێوازێکی تر گەڕایەوە لەسەر دەستی کۆمپانیا جیهانییەکانی وەک Xiaomi و HTC کە لە ژمارەیەکی زۆر وڵات کار ئەکەن و بەردەستن، ٢٠١٨ نۆکیاش هاتە ناو پڕۆگرامەکە و ئێستا هەموو مۆبایلەکانی لەسەر ئەندرۆید وەن دەرەکات! بەم زووانەش Xiaomi Mi A3 دەرەچێت و ئەویش ئەندرۆید وەنی لەسەرەبێت، بۆ نموونە تۆ حەزت لە هاردوێر و دیزاینی شاومییە بەڵام ڕووکاری پڕۆگرام و سۆفتوێرەکەی نا، لەم حاڵەتەیا مۆبایلی لەم شێوەیە بۆ تۆ زۆر باشە.