چارەسەری touch screen ghost هەییە لە مۆبایلی پۆکۆفۆن؟

0 دەنگ
8 بینراو
کراو تەمموز 9 لە مۆبایل و تابلێت لەلایەن muham4d (120 خاڵ)
مۆبایلەکەم pocophone f1 ە و کێشەی touch ی هەییە دوو کردار بەیەکەوە ئەنجام ئەدات لە کاتی نووسین لە خۆیەوە شت ئەنووسێت، لە گۆگڵ گەڕام وا دیارە کێشەکە لە زۆربەی مۆبایلەکان هەییە، ئایە هیچ چارەسەری هەییە؟ یاخود گەر بیگەڕێنمەوە بۆ شەریکە چاکی ئەکەن بۆم؟

وەڵام ١

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە تەمموز 10 لەلایەن محمد شوان (26,190 خاڵ)

سڵاو، ئەگەری هەیە کێشەکە بە ڕێگایەک چارەسەر ببێت، لەناو Settings بچۆ بەشی Additional settings پاشان Button and Gesture shortcuts و دەست بنێ بە Take Screenshot و بیخە سەر None ئینجا مۆبایلەکە ڕیستارت بکە.

بەم شێوەیە بە هێنانەخوارەوەی ٣ پەنجەکە ناتوانی Screenshot بگریت تەنها بە دوگمە ئەتوانیت بەڵام ئەوە باشترە لەوەی ئەو کێشەیەت هەبێت، ئەگەریش هەر چاک نەبوو ئەوا بیبە بۆ ئەو شوێنەی لێت کڕیوە بزانە ئەوان چ حەلێکیان پێیە.

بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...