سڵاو، ئەگەر کێشەت لەگەڵ ئەوەیا نەبێت کە قەبارەکەی کەمێک بچوکە پێم وایە Galaxy S10e باشترین هەڵبژاردەیە، زۆر بێ کەم و کوڕی و ناوازەیە، ئەگەریش ئەتەوێ مۆبایلەکە قەبارەی گەورەبێت ئەتوانی پارەکە بگەیەنیتە نزیکەی ٦٥٠ هەزار و Galaxy S10ی ئاسایی بکڕی کە قەبارەی گەورەترە، ئەشتوانی هەر بەو پارەیەی خۆت Xiaomi Mi 9 بکڕی، Mi 9 لە S10e گەورەترە و کامێرایەکی Telephotoشی هەیە کە توانای زوومی 2xی هەیە بەبێ تەڵخبوون کە ئەمەیان لە گالەکسییەکە نییە و شەحنی باشترە(جیاوازییەکە ئێجگار گەورەش نییە) پەنجەمۆریشی لە ژێر شاشەیە و IR Blasterی هەیە ئەتوانی وەک کۆنتڕۆڵ بەکاری بهێنی، بەڵام گالەکسییەکەش هەنێک شتی هەیە شاومییەکە نییەتی وەک سپیکەری ستێریۆ و دەرچەی میمۆری و بڕوانامەی IP68 بۆ بەرگری لە تێچوونی ئاو و تۆز و دەرچەی هێدفۆن، من خۆم زنجیرەی S10م پێباشترینە لەو نرخەیا لە ئێستایا، تۆش بەپێی خواست و حەزی خۆت جیاوازییەکان لێک بەرەوە و لەسەر خێر.