چ موبایلک بکڕم

0 دەنگ
31 بینراو
کراو حوزەیران 24 لە ڕێنمایی کڕین لەلایەن Zhyar (140 خاڵ)

سڵاو بەڕێزم من ئەوە حەفتەیەکە ئەمەوێت موبایلک بکڕم بەس نازانم چی بکڕم کە شتێکی باشبێت پاش ماوەیک خاو نەبێتەوە ڤێرژینی تازەی بۆ بێت تا چەند ساڵێک بەرگە بگرێت کامێرای جوانبێت زۆر بۆ یاریم ناوێت شێوەکەشی جوانبێت ئەتوانم ٥٥٠٠٠٠ تا ٦٠٠٠٠٠  پێبەم  

                                              زۆر سپاس 

وەڵام ١

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە حوزەیران 25 لەلایەن محمد شوان (26,230 خاڵ)
سڵاو، ئەگەر کێشەت لەگەڵ ئەوەیا نەبێت کە قەبارەکەی کەمێک بچوکە پێم وایە Galaxy S10e باشترین هەڵبژاردەیە، زۆر بێ کەم و کوڕی و ناوازەیە، ئەگەریش ئەتەوێ مۆبایلەکە قەبارەی گەورەبێت ئەتوانی پارەکە بگەیەنیتە نزیکەی ٦٥٠ هەزار و Galaxy S10ی ئاسایی بکڕی کە قەبارەی گەورەترە، ئەشتوانی هەر بەو پارەیەی خۆت Xiaomi Mi 9 بکڕی، Mi 9 لە S10e گەورەترە و کامێرایەکی Telephotoشی هەیە کە توانای زوومی 2xی هەیە بەبێ تەڵخبوون کە ئەمەیان لە گالەکسییەکە نییە و شەحنی باشترە(جیاوازییەکە ئێجگار گەورەش نییە) پەنجەمۆریشی لە ژێر شاشەیە و IR Blasterی هەیە ئەتوانی وەک کۆنتڕۆڵ بەکاری بهێنی، بەڵام گالەکسییەکەش هەنێک شتی هەیە شاومییەکە نییەتی وەک سپیکەری ستێریۆ و دەرچەی میمۆری و بڕوانامەی IP68 بۆ بەرگری لە تێچوونی ئاو و تۆز و دەرچەی هێدفۆن، من خۆم زنجیرەی S10م پێباشترینە لەو نرخەیا لە ئێستایا، تۆش بەپێی خواست و حەزی خۆت جیاوازییەکان لێک بەرەوە و لەسەر خێر.
سەرنجدراو حوزەیران 25 لەلایەن Zhyar (140 خاڵ)
برام بێزەحمەد چۆن بتوانم قسەت لەگەڵ بکەم
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...