سڵاو، بە بۆچوونی من زۆریش سەرکەوتووە، ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس توانیویانە چۆک بە هەرچی سیستەمی ترە دابدەن و هەر خۆیان لە مەیدانەکە بمێننەوە.
ئەکرێت بزانم کۆتا مۆبایلی ئەندرۆید کە پێت بووە چ مۆبایلێک بووە؟ هەریەک لە سیستەمەکەش و پڕۆسێسەرەکانیش ساڵ بە ساڵ باشتر ئەبن لەو ڕووەوە، ئەتوانم بڵێم مۆبایلە نوێیەکانی ئەندرۆید نەک هەر ئاست بەرزەکانیان تەنانەت ئاست مام ناوەندەکانیشیان مەگەر چۆنها ئەگینا کێشەی خاوبوونەوەت نابێ لەگەڵیان.