سڵاو لە تۆش
زۆرێک لە بەکارهێنەران پاش نوێکردنەوەیان بۆ ئەو وەشانە ڕووبەڕووی کێشەی نەمانی هێڵی سیم کارت و وای فای بوونەوە، پاش چەند وەشانێک کە ئەپڵ بەردەستی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەڵام هەر چارەسەر نەبوو بە نموونە پاش ڕاگەیاندنی وەشانی 12.1.3ـش هێشتا کێشەکە چارەسەر نەبووە، بەڵام ئێستا وەشانی 12.1.4 بەردەستە بۆ بەکارهێنەران و وا پێدەچێت کێشەکە لەم وەشانەدا چارەسەر کرابێت، پێم باشە ئامێرەکەتان نوێ بکەنەوە بۆ ئەم وەشانە ئەگەر چاوەڕێی جەیڵبرەیک و ئەوانە نەبن.