سڵاو لە تۆش
هیچ مۆبایلێک بە کاتژمێرێک یان 2 کاتژمێر بارگاوی نابێتەوە مەبەستم لەوەیە کاتی دیاریکراوی نییە، چونکە هەموو مۆبایلێک ڕێژەی ملی ئەمپێرەکەی جیاوازە و کاتی پێویستی خۆی دەوێت بۆ ئەوەی بە تەواوی بارگاوی ببێتەوە، بۆیە مۆبایلەکەت هەتاوەکو 100% بارگاوی بکەرەوە و کە بووە ئەو ڕێژەیەش لێی بکەرەوە، ئەگەریش زیاتر لەو ڕێژەیە بە شەحنەوە بێت زیانی بۆ پاتریەکەت دەبێت و زۆر جاریش دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی پاتریەکە و تەقینەوەی، چونکە پاتری مۆبایل یان هەر پاتریەک شەحنی زیادە وەرناگرێت ڕێژەیەکی دیاریکراوی هەیە ئەویش تا 100ـە.