mobiley nova3i u mi8 kamyan bashtrn

0 دەنگ
21 بینراو
کراو ئەیلول 25, 2018 لە جۆراوجۆر لەلایەن Shkarqahar (130 خاڵ)

وەڵام ١

+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئەیلول 25, 2018 لەلایەن محمد شوان (24,610 خاڵ)
سڵاو بەڕێزم بێگومان می ٨ باشترە بەڵام ئەو بەراوردە دادپەروەرانە نییە! می ٨ زۆر گرانترە لە نۆڤا ٣ ئای و هواوەی لە نرخی می ٨دا مۆبایلی باشتر لە نۆڤا ٣ئایی هەیە و پێویستە ئەوان بەراورد بکرێن بە می ٨، لەوانەش نۆڤا ٣ و مەیت ١٠.

می ٨ پڕۆسێسەرەکەی بەهێزترە لە هواوەیەکان و ڕامی زیاترە و ڕوونما(شاشە)کەشی لە جۆری ئەمۆڵێدە بۆیە لەبەر تیشکی خۆردا باشترە و ڕەنگەکانی جوانتر و باشترە.

می ٨ جێگای بیرگەی دەرەکی(میمۆری) و جێگای تایبەتی هێدفۆنیشی نییە(هێدفۆنەکەی هەر لە جێگای شەحنکرنەوە پەیوەست ئەکرێت)، هواوەیەکان هەردووکیان هەیە.

بە گشتی مەیت ١٠ دیزاینەکەی وەک دوانەکەی تر سەردەمیانە و سەرنجڕاکێش نییە، بەڵام IR Blasterی هەیە بۆ بەکارهێنان وەک کۆنتڕۆل بۆ ئامیرە جیاوازەکان ئەمەش شتێکە لە دوانەکەی تر نییە.

سەبارەت بە بەرگەگرتنی شەحن می ٨ و مەیت ١٠ تا ڕاددەیەکی زۆر لە هەمان ئاستان پێم وایە نۆڤا ٣ش هەر لەو ئاستەیابێت بەڵام دڵنیا نیم لەو، نۆڤا ٣ هێواشتر لە دوانەکەی تر شەحن ئەبێتەوە.

مەیت ١٠ بڕوانامەی IP53ی هەیە و لە کاتی تەڕبوونێکی کەم هیچ کێشەیەکی نابێت بەڵام دوانەکەی تر هیچ بڕوانامەیەکی وایان نییە، لە کامێراکانیان دڵنیا نیم خۆت سەیری بەراورد بکە لە یوتیوب.

هەرسێکیان پێش و دوایان شووشە و چوارچێوەیان کانزایە، هەرسێکیان جێگای شەحنیان Type-Cیە کە شێوازێکی نوێ و پێشکەوتووە.
سەرنجدراو تشرینی یەکەم 4, 2018 لەلایەن Sardar (35,760 خاڵ)
دەستت خۆش محمد گیان. وەڵامێکی پوخت و جوان بوو.
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...