سڵاو ، ئایا samsung galaxy s9plus باشترە یان Pocophone f1 جیاوازی چییە ؟؟؟

0 دەنگ
29 بینراو
کراو ئەیلول 21, 2018 لە جۆراوجۆر لەلایەن Mohamad19 (870 خاڵ)

2 وەڵامەکان

+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئەیلول 22, 2018 لەلایەن محمد شوان (25,290 خاڵ)
دیاریکراو ئەیلول 23, 2018 لەلایەن Mohamad19
 
باشترین وەڵام
سڵاو، بە گشتی S9 Plus و تەنانەت S9ی ئاساییش لە Poco F1 باشترن بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا شایەنی ئەوەن کە ٢٠٠ تا ٣٠٠ دۆلار لە پۆکۆ زیاتریان پێ بدرێ؟ و تۆ کە باس لە ئێس ٩ بکەیت و پارەی ئەوت پێبێت ئەوا شاومیش مۆبایلی باشتر لە پۆکۆی هەیە وەک می ٨ و بەراوردکردنی ئەو بە ئێس ٩ تا ڕاددەیەک دادپەروەرانەترە، بەڵام سەبارەت بە پرسیارەکەت ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس لە زۆربەی ڕووەکانەوە باشترن:

کامێرا

ڕوونما(شاشە)

تێنەچوونی ئاو و تۆز

کوالیتی بنیادنان و دیزاین

پۆکۆ بەرگەگرتنی شەحنی باشترە و خێراتر نەبێ هێواشتر نییە.

ئەمە وەڵامی پرسیارەکەتبوو بەڵام من ئەم بەراوردە بە دادپەروەرانە نازانم و بە ڕای من سەیرێکی می ٨یش بکە.
+1 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئەیلول 21, 2018 لەلایەن Ahmed.ab96 (5,450 خاڵ)
سەیرێکی ئەم بەراوردە بکەو بریار بدە ..
https://www.hdblog.it/compara/3727-3586.html
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...