سڵاو پرسیارێکم هەیە چۆن بتوانم پەیج دروست بکەم و ئەدمینی بۆ دانێم هەر زانیاریەکی تر گەر دەتوانن بە وێنە فێرکاری بنێرن

0 دەنگ
30 بینراو
کراو ئەیلول 15, 2018 لە ئینتەرنێت لەلایەن ahmad123 (220 خاڵ)
مەبەستم پەیجی فەیسبوکە

2 وەڵامەکان

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئەیلول 15, 2018 لەلایەن Ahmed.ab96 (5,080 خاڵ)
سڵاو..
بۆ درووستکردنی پەیج
١- کلیک لەو سێ هێڵەی لای راست بکە.
٢- کلیک لە Pages بکە.
٣- کلیک لە Create + بکە
٤- ئەو زانیاریانەی داوای دەکات بینووسە، وەک:
ناو ، دانانی وێنە ...هتد

بۆ زیادکردنی ئەدمین :
١- لەناو پەیجەکەت  کلیک لە Edit page بکە
٢-کلیک لە Settings بکە
٣-کلیک لە Page roles. بکە
٤- دواتر پاسوۆردی فەیسبووکت بنووسە ئەگەر داوای کرد
٥- کلیک لە Add Person to Page بکە
٦- ناوی ئەو کەسە بنووسە کە دەتەوێ بیکەیتە ئەدمین (دەبێت کەسەکە فرێند(هاورێت), بێت)
٧-  دواتر پێنج دەسەڵاتی ئەدمینی هەیە, (Admin) لە هەموویان دەسەڵاتی زیاترە دەتوانی ئەدمین زیاد بکات یان بیسرێتەوە بۆیە وریابە کاتێک کەسێک دەکەین بە ئەدمین( Editor )باشترە
٨- کلیک لە Save بکە..
0 دەنگ
وەڵامدرایەوە ئەیلول 15, 2018 لەلایەن Alan (13,110 خاڵ)
سڵاو لەتۆ
login بکە لە فەیسبووک
دواتر بڕۆ سەر پەیجێک نوسراوە
Create page  کلیک لەو بەشە بکە پاشان جۆری پەیجەکەت و ناوی پەجیکەت هەڵبژێرە لەجۆری پەیج مەبەستمان ئەوە واتە پەیجەکە وەرزشیە سیاسیە تەکنەلۆجیە ....هتد
پاشان کلیک لە Create page بکە پەیجەکە دروست دەبێت
یان دەتوانی پێش ئەوەی  بڕۆیتە ژورەوە کلیک لە Create page بکەیت
بەو شێوەیەش هەر دروست دەکرێت
بۆ زیاد کردنی ئەدمین  لە مۆبایلەوە دەبێت
 Page manger بەکار بێنیت
بەم شێوەیە دەبێت:-
نەرمەڵەکە بکەرەوە
دواتر بڕۆ بەشی Sittings
پاشان Edit page rols  لەوەێوە دەتوانیت ئەدمین زیاد بکەیت یان ئیدتۆر ...... بە هیوای تێگەشتن
بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...