دەمەوێ لەگەڵ kitn.net کار بکەم

+1 دەنگ
64 بینراو
کراو شوبات 25, 2018 لە گرافیک لەلایەن Hewrosman (160 خاڵ)
سڵاو من ناوم هێور ە دەمەوێ لەگەڵتان کار بکەم لە بەشی دیزاین و گرافیک

وەڵام ١

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە شوبات 25, 2018 لەلایەن Sardar (36,710 خاڵ)
دیاریکراو شوبات 28, 2018 لەلایەن Sardar
 
باشترین وەڵام

بەڕێز بۆ قسەکردن لەگەڵ بەڕێوەبەران و دەستکردن بە ئیش لەگەڵ کەی ئای تی ئێن دەتوانیت پەیوەندی بە ئیمەیڵی [email protected] بکەیت بۆ گۆڕینەوەی زانیاری و دەست بەکارکردن. 

ئەگەریش تەنها دەتەوێت بابەت بنوسیت ئەوا ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە و بابەتەکە بنێرە بۆ ئەو ئیمەیڵەی سەرەوە

نوسینی بابەت

هەر بەڕێزێک بابەت و هەواڵ بۆ ماڵپەڕ دەنێرێت پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکات:

١- نوسەر پێویستە پابەندبێت بە ڕێزمانی کوردییەوە لە ڕووی واتا و وشە و خاڵبەندییەوە.
٢- بابەتەکە یان هەواڵەکە پێویستە ڕوونکردنەوەی تەواوی لەگەڵ دابێت و هەرچی شتی پەیوەندی دار هەیە لە وێنە و بەرنامە و بەستەر لەگەڵی هاوپێچ بکرێت.
٣-ئەگەر بکرێت بابەتەکە وێنەی خاوەنەکەی و ناونیشانی ئیمەیڵەکە لەگەڵ دابێت بۆ ئەوەی لەگەڵ بابەتەکە دابنرێت یان لەکاتی پێویست بۆ پەیوەندی کردن.
٤- پێویستە بابەتەکە لە هیچ شوێنێکی تر بڵاونەکرابێتەوە.
٥- پێویستە بابەتەکە سەرچاوەی لەگەڵ بێت ئەگەر وەرگیراوە ئەگەریش هی دەستی نوسەر خۆی بێت سەرچاوە پێویست نییە و ئەوکات خۆمان دەبینە سەرچاوەی سەرەکی.
٦- بابەتەکانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە ڕەوانە بکەن: [email protected]

بەخێربێیت بۆ سەکۆی پرسیار و وەڵامی کەی ئای تی ئێن، لێرە دەتوانیت پرسیار بکەیت و وەڵام لە ئەندامانی تری ئەم سەکۆیە وەربگریتەوە.
...