کێبڵی تیشکی (بە ئینگلیزی: Fiber Optic) سەرەتای داھێنانی دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٧٠. بەڵام دوای ساڵانی ١٩٩٠ . بە شێوەیەکی بەرفراوان لە زۆربەی وڵاتان بە کار ھێندراوە، ئەمەش بۆتە ھۆی دابەزینی نرخی قسەکردن بە تەلەفۆن. گرنگی ئەم تەکنۆلۆژیایە لەوەدایە کە توانای گواستنەوەی زانیارییەکی زۆری ھەیە تا دەگاتە نزیکەی ١٠GB/S تا ٤٠GB/S کە پێکھاتبێت لە تەلەفۆن، تەلەفزیۆن، ئینتەرنێت،..ھتد کە ھیچ تەکنۆلۆژیایەک لە بواری گەیاندن توانای ھەڵگرتنی ئەم ھەموو زانیارییەی نیە.
تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]
ئەو تایبەتمەندیانەی ئەم تەکنۆلۆژیایە لە وانی تر جیا دەکاتەوە ئەمانەن:
تێکەل نەبوونی تۆڕەکانی خۆی (Inter ference ) لەگەڵ کارەبا و جۆرەکانی دیکەی گەیاندن.
کایەی موگناتیسی کار ناکاتە سەری ( Magnetic field ).
توانای راکێشانی بۆ دووری زۆر ھەیە تاکو ١٠٠Km بە بێ ئەوەی ریپێتەری بۆ بەکار بھێنرێت.
کێشی کەمە و نەرم و شلە، توانای گونجانی ھەیە (Flexible).
لە دەستدانی پاوەری زۆر کەمە.


